ریۆسی ئەكازاوا وەزیری ئابووری ژاپۆن و سەرۆكی وەفدی راوێژكار لە گفتوگۆكاندا لەگەڵ ئەمریكا رایگەیاند: وڵاتەكەی كەرتی كشتوكاڵ ناكاتە قوربانیی رێكەوتن لەگەڵ ئەمریكادا سەبارەت بە تاریفە گومرگییەكانی نێوانیان.
ئەم لێدوانەی ئەكازاوا دوای ئەوە دێت، كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی لە ژاپۆن گرتبوو لە ئاڵوگۆڕی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی نێوانیادا و بەوە تۆمەتباری كردبوو، كە ژاپۆن لەگەڵ ئەوەشدا كە هاوپەیمانی خۆیانە، بەڵام برنج لە ئەمریكا ناكڕێت.
ئەلشەرق ئەلئەوسەت