بە گوێرەی راپۆرتێكی (CNN)، هەرچەندە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەواو بووە، بەڵام كاریگەریی خراپی لەسەر بەرهەمهێنانی پەیینی كیمیایی لەسەر ئاستی جیهان هەبووە و ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانی كەمیی پەیینی لێدەكرێت.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو جەنگە بۆتە هۆی نەگەیشتنی گازی سروشتی بە هەندێك لەو وڵاتانەی پەیینی كیمیایی بەرهەم دەهێنن، ئەوەش وایكردووە بەرهەمی پەیینی جۆری فۆسفات و یۆریا لە بازاڕی جیهانیدا كەم بێت و نرخەكەشی بەرز بێتەوە.
CNN