فلاشی ئابووری

ترەمپ هێرش دەكاتە سەر ئیلۆن مەسك

10:28 - 2025-07-02
ئابووری
21 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هێرشی كردە سەر ئیلۆن مەسك و لە تروس سۆشیالەكەی خۆیدا رایگەیاند: پێویستە ئەو پشتیوانییە داراییانەی پێشكەشی كۆمپانیاكانی ئیلۆن مەسك دەكرێت پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت، كە ئیلۆن مەسك دژی پرۆژە یاسای تایبەت بە كەمكردنەوەی باج و خەرجییەكان قسەی كرد و ئەوەش لە كاتێكدایە كە ترەمپ هەوڵ دەدات پرۆژە یاساكە لە كۆنگرێس دەنگی تەواو بەدەست بهێنێت.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان