تێكۆشه‌ری كۆچكردوو ره‌ئوف حسێن عه‌لی ناسراو به شێخ ره‌وف، له دایكبووی ساڵی 1969ی گوندی قامیشه‌ی سنووری قه‌زای دوكان، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌ییه.
ساڵی 1980 په‌یوه‌ندی كردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له‌وساوه تا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌رسنووره‌كان له ساڵی 1988دا، وه‌ك ئه‌ندامێكی دڵسۆزی رێكخستنه‌كان خه‌باتی كردووه و رۆڵی گرنگی گێڕاوه له به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندی رێكخستنه‌كانی شار و هێزی پێشمه‌رگه‌دا، هه‌روه‌ها له رێنوێنی و رێبه‌ریكردنی مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كاتی جه‌وله و ئه‌نجامدانی چالاكی و داستانه‌كانی پێشمه‌رگه.
هه‌ر كار‌و ئه‌ركێكی پێ سپێردرابێت بێ دوودڵی و راوه‌ستان جێبه‌جێی كردووه، هه‌میشه له خزمه‌تی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌دابووه.
شێخ ره‌ئوفی نه‌مر كوڕێكی چاونه‌ترس و گورجوگۆڵ و یه‌كێك له ئه‌ندامه هه‌ره‌چالاكه‌كانی ئه‌وی رۆژێی رێكخستنه نهێنییه‌كانی ناوشارو گونده‌كان بوو.
دوای ئه‌نفال له ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به رانیه نیشته‌جێ بووه، دوای راپه‌ڕینیش به‌رده‌وام بووه له خه‌بات و وه‌ك هه‌ڤاڵێكی تێكۆشه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ماوه‌ته‌وه. ساڵی 1993 زه‌ماوه‌ندی كردووه و هه‌مان ساڵ ماڵه‌كه‌ی بردۆته شاری رانیه و بۆ بژێوی ژیانی سه‌رقاڵی كاری دوكانداری بووه.
به‌داخه‌وه، رۆژی 23/3/2004، كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.
ئاوات كۆكه‌یی