یه‌كێك له‌و داستان و نه‌به‌ردیانه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆماری كردوون، داستانی گوندی (شێخ شێروان)ی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامكی پارێزگای هه‌ولێره كه رۆژی 11/11/1986 پۆلێك پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی زه‌مینی دوژمن وه‌ستانه‌وه كه 14 هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی پشتیوانی ده‌كردن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه خۆڕاگرانه به‌رامبه‌ریان وه‌ستانه‌وه و لوتی دوژمنیان شكاند.
ئه‌و به‌یانیه، پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی گوند بێ ئاگا بوون له هێرشی دوژمن، كابان و ژنه تێكۆشه‌ره‌كانی گوندی شێخ شێروان به‌وپه‌ری هه‌ستی نیشتمانی و هه‌ستی كوردانه‌یان سه‌رقاڵی خزمه‌ت و پێدانی نان و پێخۆری ژه‌می به‌یانی بوون به‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كه له گونده‌كه‌دا بوون، له‌وكاته‌دا چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه به هه‌ڵه‌داوان كه‌وتنه كوتانی ده‌رگای ماڵه‌كان و بانگه‌وازیان بۆ پێشمه‌رگه كرد كه هێزی دوژمن چوارده‌وری گرتوون. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له چه‌ند كه‌رتێكی تیپه‌كانی 87ی قه‌ره‌چوغ و 86ی ده‌شتی هه‌ولێر پێكهاتبوون، خێرا دامه‌زران و چاودێریی پێشڕه‌ویی دوژمنیان ده‌كرد بۆ ناو گوند، پیلانی خێرای پێشمه‌رگه وابوو ته‌قه نه‌كه‌ن تا هێزی دوژمن به‌ته‌واوه‌تی نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌بوو به‌شێكی هێزی دوژمن به سواری چه‌ند ئیڤایه‌كی سه‌ربازی گه‌یشته ناوگوند و تێكڕا كوڕانی یه‌كێتیی لێان هاتنه‌ده‌ست و له هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌مدا ئه‌و به‌شه‌ی هێزه‌كه‌ی دوژمن له ناوبرا.
دوای ئه‌وه شه‌ڕ دامه‌زرا و درێژه‌ی كێشا، دوژمن به هێزێكی ئێجگار زۆرله سه‌ربازو جاش و مه‌فره‌زه‌خاسه و ده‌یان ده‌بابه و ناقیله و هێزی پیاده له هه‌وڵی پێشڕه‌ویدا بوون، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه به وره‌ی پۆڵاینه‌وه روبه‌ڕووی دوژمن بۆوه و له ساتی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێواره شه‌ڕی مان و نه‌مانیان به‌رامبه‌ر دوژمن كرد.
نرخی تۆماركردنی داستانه‌كه‌ش، خوێنی پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و قاره‌مان، (یاسین شێخ شێروانی) بوو.
شه‌هید یاسین پێشمه‌رگه‌یه‌كی چاونه‌ترس و به هیمه‌ت، یه‌كێك بوو له باشترین عه‌ده‌د ئاڕبیجییه‌كانی ئه‌وكاته و به ته‌واوی ئامانجه‌كانی ده‌پێكا.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید یاسین ئه‌حمه‌د مه‌ولود ناسراو به یاسین شێخ شێروانی، له دایكبووی ساڵی 1963ی (گوندی شێخ شێروان)، پارێزگای هه‌ولێره، ساڵی 1983 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و ساڵی 1984 بووه به پێشمه‌رگه له كه‌رتی دووی تیپی 87ی قه‌ره‌چوغ، ماوه‌یه‌كیش له كه‌رتی یه‌ك بووه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تییدا به‌شداری ده‌یان چالاكی كردووه و رۆڵی كارای هه‌بووه له هێرش و به‌رگرییه‌كان.
به داخه‌وه، رۆژی11/11/1986 له گوندی شێخ شێروان، شه‌هیدكرا و بووه سێیه‌م شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
حه‌یده‌رمه‌نتك