لە نازناوی پاڵەوان نزیكبۆتەوە

10:17 - 2023-10-16
وەرزش
161 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

قۆناغی قەتەر-ی فۆرمۆلا وەن كۆتاییهات و ماكس ڤێریستاپینی هۆڵەندیی و شۆفێری تیپی رێدبۆڵ وەك چاوەڕوان دەكرا پلەی یەكەمی ئەم قۆناغەشی گرت.
ڤێرستاپین لەم قۆناغەدا كە 17 یەمین قۆناغی پاڵەوانێتییەكە بوو، سەرجەم ئاستەنگەكانی بەردەمی تێپەڕاند و توانی پێش ئۆسكار بیاستری ئوستورالی دووەم و لاندۆ نۆریسی بەریتانی بكەوێت كە ئەمان هەردووكیان شۆفێری تیپی ماكلارینن.
ریزبەندیی یەكەم تا پێنجەمی شۆفێرەکانی ئەم قۆناغە بەمشێوەیە بوو:
1-ماكس  ڤێرستاپین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ).
2-ئۆسكار بیاستری-ئوستورالیا (تیپی ماكلارین).
3- لاندۆ نۆریس–بەریتانیا ( تیپی ماكلارین).
4- جۆرج راسیل- بەریتانیا (مارسیدیس).
5- شارل لۆكێر–مۆنتیكارلۆ (فێراری).

ریزبەندیی گشتی
پاش تەواو بوونی ئەم قۆناغەی قەتەر كە 17 یەمین قۆناغی پاڵەوانێتییەكە بوو، ریزبەندیی گشتی شۆفێرەكانی ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیەی لای خوارەوەی لێهات:
1-ماكس ڤێرستاپین (رێدبۆڵ)(433 خاڵ).
2-سێرجیۆ پێرێز (رێدبۆڵ)    (224 خاڵ).
3-لویس هامیڵتۆن(مارسیدیس)(194 خاڵ).
4-فرناندۆ ئەلۆنسۆ (ئەستۆن مارتن) (183 خاڵ).
5- كارلۆس ساینز ئالابن (فێراری)(153 خاڵ).
سەبارەت بە تیپ و كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكانیش یەكەم تا سێیەمی ریزبەندیی بەمشێوەیەیە:
1-رێدبۆڵ        (657 خاڵ).
2- مارسیدیس    (326 خاڵ).
3- فێراری        (298 خاڵ).
4- ئاستۆن مارتن (230 خاڵ).
5- ماكلارین      (219 خاڵ).

قۆناغەكانی تر
مانگی (سێپتەمبەری 2023) سێ قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە كران:
*قۆناغی 14      (3/9 - ئیتاڵیا).
*قۆناغی 15 (17/9  - سەنگافورە).
*قۆناغی 16     (24/9 - ژاپۆن).
ئەم مانگەش(ئۆكتۆبەری 2023)قۆناغی قەتەر كرا كە (قۆناغی 17)بوو، جگەلەو قۆناغە ئەم دوو قۆناغەی تریش دەكرێن:
*قۆناغی 18 (22/10  - ئەمریكا).
*قۆناغی 19 (29/10 - مەكسیك).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان