پۆگبا فەرەنسییەكانی شەرمەزار كردووە

10:24 - 2023-10-16
وەرزش
157 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی گومانی ئەوە دەكرا كە پۆڵ پۆگبای فەرەنسیی مادەی قەدەغەكراوی ووزەبەخش بەكاردەهێنێت، ئەم یاریزانە پشكنینی بۆ كراو دەركەوت كە ئەوە تۆمەت نییەو راستییە و پۆگبا مادەی ووزە بەخش بەكاردەهێنێت.
ئەم یاریزانە ئەم یانەو ئەو یانەیەكی زۆری كردووە، دواجار لە یانەی یۆڤانتۆس گیرسایەوە، ماوەیەكی زۆریشە بەهۆی پێكانەوە لە یارییكردن دابڕاوە، بە تایبەتیش ئەم تۆمەتەش هێندەی تر ئەم یاریزانەی خستە ژێر گوشارەوە تا دواجار تۆمەتەكە بە راست دەرچوو.
ئێستا دەركەوتووە كە مادەی ووزەبەخشی خواردووە، یانەی یۆڤانتۆسیش دەیەوێت بۆندەكەی یەكلایەنە هەوڵبوەشێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو سزایەوە كە بەم نزیكانە بەسەریدا دەدرێت.
سزاكەی لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپاوە رەنگە وەستان بێت بۆ ماوەی چەند ساڵێك یان بۆ هەتا هەتایە، لە هەردوو حاڵەتەكەدا یۆڤانتۆس مافی ئەوەی هەیە بۆندەكەی یەكلایەنە هەڵبوەشێنێتەوە.
هەرلەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەدا، فەرەنسییەكان و بەتایبەتی دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ووتی؛ من هەست بە تاوان دەکەم کە ئەم یاریزانە ئەو تاوانەی كردووە، بۆیە ئەو لەجیاتی فەرەنسییەكان داوای لێبوردن لە هەموو لایەك دەكات، هەروەها ووتی؛ پۆگبا ئێمەی شەرمەزار كردووە. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان