حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان و وەفدی یاوه‌ری به ئاماده‌بوونی د.دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له روسیای فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی روسیای كرد و به‌شی كوردی په‌یمانگه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا، وەفدی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئەلێکبێرۆڤ ئەلیکبێر کەڵابیکۆڤیچ، سەرۆکی ئەنیستیوتی رۆژهەڵاتناسی کیڕیڵ ڤێرتیایێڤ، سەرۆکی سێکتەری کوردناسی،
ڵانە مەجیدۆڤنە رەڤەندای فەدایی، سەرۆکی سەنتەری کولتووری رۆژهەڵات پێشوازیکران و
دواتر سەردانی کەسایەتی ئەکادیمی ناسراوی روسیا ڤیتاڵی ناومیکین، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پەیمانگاکەی کرد کە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و یەکێک لە تازەترین چاپکراوەکانی پەیمانگاکەی بەخشییە وەزیری رۆشنبیری. لە دیدارەکەدا جێگری موفتی موسوڵمانانی روسیا ئامادەبوو.
له دیدارێكدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سه‌ردانی هه‌ر وەفدێكی كوردی بۆ مۆسكۆ، ئه‌گه‌ر وێستگه‌یه‌كی سه‌ردانه‌كه په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسیی نه‌بێت، واته كه‌موكوڕییه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌بووه.
وتیشی: وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به چاوی رێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه خزمه‌تكردنی ئه‌رشیڤ و كەلتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورد و كوردستان له لایه‌ن ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌وه و هه‌وڵه‌كانی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی دۆكیۆمنێت و تۆماركردنی مێژووی فه‌رهه‌نگی و كولتووری كورد جێی شانازین و هه‌وڵەکانی كوردناسی ناودار لازاریڤ و کوردناسانی تری پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی بەرز دەنرخێنین کە خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به لایه‌نه جیاجیاكانی ژیانی كەلتووری و فه‌رهه‌نگی و مێژوویی كورد کردووە.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌كه رایگه‌یاند، په‌یمانگه‌كه به شانازییه‌وه ئه‌مڕۆ میوانداری ئێوه‌ی كورد ده‌كات. چاوه‌ڕوانیمان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه له پڕۆژه‌كانی داهاتووماندا بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و مێژوو و كەلتووری كوردی هاوكارمان بن، به تایبه‌تی له بواری پشكنین و لێكۆڵینه‌وه شوێنه‌وارییه‌كاندا.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی دا، له داهاتوودا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ توێژه‌رانی په‌یمانگه‌كه بكرێت و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت بۆ پێشخستنی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی په‌یمانگه‌كه بەتایبەت لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواردا.
وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەڵێنی پێدان لە چاپکردنی کتێب لەبارەی کەلتوور و فەرهەنگی کوردی هاوکاری پەیمانگاکە بێت و پڕۆژەی هاوبەشی وەرگێڕانیش بۆ زمانی روسی لە پێشینەی هاوکارییەکانی وەزارەتدا دەبن.
دواتر وەفدی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان هۆڵه‌كانی تایبه‌ت به به‌شی كوردی په‌یمانگه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و سەردانی خانەی دەستنووسە کۆنەکان و هۆڵی پێشانگای بەردەوامی شێوەکاریان کرد، بڕیاردرا تابلۆی هەندێک لە شێوەکارانی کوردستان بەدیاری بدرێنە ئەو گەلەرییە.