بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی هەرێم، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناوی پاراستنی سەقامگیریی هەرێمدا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەڕای ئەوەی ستایشی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی کرد کە دڵسۆزانە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و جێبەجێکردنی ئەرکە هەواڵگرییەکان بەردەوامە، راشیگەیاند، دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاکەکەمان کاری لەپێشینەمانە، بۆیە پێویستە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان دەزگا هەواڵگری، ئەمنی و سەربازییەکان فراوانتربکرێت و هەموو تواناکان لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکاندا بێت.
لەبەرامبەردا جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری سوپاسی پەرۆشی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵی کرد کە هەمیشە هاوکار بووە لە سەرخستنی ئەرکەکانی ئاژانسەکە و هەوڵدان بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی خەڵک و ئاسایشی هەرێمەکەمان.