ره‌وه‌ز جه‌بار
پیته‌ر دینكله‌یج و ئیریكا شمیت ژن و مێردێكی ناودار و به‌خته‌وه‌رن، دوو ئه‌كته‌ری ناسراون و له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵیان بینیوه و هه‌ردووكیان خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه. له ژیانی كۆمه‌لایه‌تیشیدا خێزانێكی به‌خته‌وه‌رن و خاوه‌نی كچێكن و ژیانێكی باشیان هه‌یه، هه‌ردوكیان ناسراو و ناودارن له دنیای نواندندا. ئه‌گه‌رچی پیته‌ر كورته‌باڵایه و شمیت باڵای له‌و به‌رزتره، ئه‌مما وه‌ك ژن و مێرد دڵیان به‌یه‌ك خۆشه و به یه‌كه‌وه ده‌ژین. له دنیای نواندندا ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه دواین پله‌ی ناوبانگ و سه‌ركه‌وتن.
كورته‌باڵایه‌كی كه‌ڵه‌گه‌ت
پیته‌ر دینكله‌یج پیاوێكی كورته‌باڵا و ورده، به‌ڵام ئه‌كته‌رێكی كه‌ڵه‌گه‌تی جیهانی سینه‌مایه، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دنیا ناسراوه، له چه‌ندین فیلم و شانۆ و زنجیره درامادا رۆڵی بینیوه. هه‌ر له منداڵییه‌وه نه‌خۆشییه‌كی له‌گه‌ڵدایه"ئه‌كۆندرۆپلازیا" هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه‌وه هاتۆته دنیاوه، ئه‌م نه‌خۆشییه سیمایه‌كی تایبه‌تی پێداوه، سه‌ر و جه‌سته‌ی قه‌باره‌ی مامناوه‌ندییه، به‌ڵام ده‌ست و قاچی كورته. گه‌رچی پیته‌ر مه‌رجه‌كه‌ی قبووڵ كرد، رازی بووه به‌وه‌ی سروشتی وه‌هایه و له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا كێشه‌ی بۆ دروست بوو. له ساڵی 2003 پیته‌ر باسی له‌وه كرد كه كاتێك گه‌نجتر بووه هه‌میشه تووڕه بووه له‌م بارودۆخه‌ی خۆی، به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵ سیما و شێوه‌ی خۆی راهاتووه و به‌و دۆخه‌ی خۆی رازی بووه و ته‌ركیزی كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنێ و بگاته لووتكه و ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی به‌ده‌ستی هێناوه و له لووتكه‌ی ناوبانگدایه و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناسراو له جیهانی سینه‌مادا له چه‌ندین به‌رهه‌می سینه‌مایی و زنجیره دراما و شانۆدا رۆڵی بینیوه و خه‌ڵات و به‌راتی چاكیشی وه‌رگرتووه. دینكله‌یج ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رێكی سینه‌مای ئه‌مریكییه، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده ناودارانه‌ی جیهانه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خه‌ڵاتی پرایم تایم ئیمی.
دووپشكی مه‌خمه‌ڵی
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له 11ی حوزه‌یرانی 1969 له شاری مۆریستاون له ویلایه‌تی نیوجرسی له‌دایكبووه، ته‌مه‌نی منداڵی له شاری بروكساید به‌سه‌ر بردووه. پیته‌ر به‌ڵام ناوبانگی له ئاسمانه. به نه‌خۆشی ئه‌كۆندرۆپلازیاوه له دایكبووه و تاكه‌كه‌س بووه له خێزانه‌كه‌یدا ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هه‌بووبێ. دینكله‌یج له منداڵییه‌وه ده‌ستی به نواندن كردووه و له شانۆگه‌ریی دوپشكی مه‌خمه‌ڵیدا رۆڵی بینیوه. ئه‌وه سه‌ره‌تای ئه‌م هونه‌رمه‌نده بووه، ئه‌و وه‌خته له پۆلی پێنجی بنه‌ڕه‌تی بووه. هه‌ر له‌و كاته‌وه خولیای بۆ نواندن گه‌شه‌ی سه‌ندووه و قۆناغ به قۆناغ خوێندنی به‌ڕێكردووه و پاشان درێژه‌ی به خوێندن داوه و له كۆلێژی بێنینگتۆن بۆ كاری نواندن خوێندوویه‌تی و ئینجا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی شاره‌زا به بواره‌كه رۆڵی بینیوه، دوای به‌شداریكردنی له چه‌ندین به‌رهه‌می شانۆیی ئاماتۆردا، یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆی بۆ جیهانی سینه‌ما ناوه و ساڵی 1995 له فیلمی ژیان له له‌بیرچوونه‌وه دا رووی له سینه‌ما كردووه و سه‌ره‌تای دره‌وشاوه‌یی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له جیهانی سینه‌مادا به فیلمی كۆمیدی كرێكاری وێستگه بوو. له‌و كاته‌وه توانیویه‌تی له زۆر به‌رهه‌مدا به‌شداری بكات. لێره‌وه ورده ورده جێ پێی خۆی قایم كرد و توانی وه‌ك هونه‌رندێكی به سه‌لیقه و زیره‌ك له گۆڕه‌پانی به‌رینی سینه‌مادا جێگه‌یه‌كی باش بۆ خۆی بگرێت و له چه‌ندین فیلم و شانۆ و زنجیره درامادا رۆڵ ببینێ. له‌پای ئه‌و كارانه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی سینه‌مایی به‌ده‌ستهێناوه.
پیته‌ر رووه‌كییه
پیته‌ر دینكله‌یج له ته‌مه‌نی16 ساڵییه‌وه بووه به رووه‌كی و هاوكات داكۆكیكارێكی جدیی و چالاكه له مافی ئاژه‌ڵان. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆمپانیای PETA ده‌ركه‌وتووه، كه تێیدا داوای وه‌رگرتنی خۆراكی رووه‌كی ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای هۆكاری ره‌وشت. واته ئه‌م هونه‌رمه‌نده باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه ئاژه‌ڵیش مافی ژیانی هه‌یه و نابێ سه‌رببڕدرێ، كاتێك بڕیاری داوه گۆشت نه‌خوات. له‌به‌ر ئه‌وه‌نا بۆ ته‌ندروستی خراپه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵیش مافی ژیانی هه‌یه.
داكۆكی له مافی ژنانیش ده‌كات
پیته‌ر ته‌نها داكۆكی كارێكی جدی مافی ئاژه‌ڵ نییه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی چالاكی له بواری رێكخراوه‌كانی مافی ژنان و مافه‌كانی مرۆڤ خه‌بات ده‌كات. ساڵی 2017 به‌شداری له رێپێوانی ژنان له پارك سیتی له ویلایه‌تی یوتا كرد بۆ نمایشكردنی سیاسه‌ت و یاساكان سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ و پرسه‌كانی دیكه.
پیته‌ر و نواندن
پیته‌ر هایدن دینكله‌یج له چه‌ند فیلم و زنجیره دراما و شانۆگه‌رییدا رۆڵی بینیوه. له‌وانه فیلمی ژیان له له‌بیرچوونه‌وه، پیاوانی سه‌لامه‌ت، هه‌رگیز دواین جار، سروشتی مرۆڤ، 13مانگ، ته‌نها ماچێك، كه‌مێك له به‌هه‌شت، سه‌رده‌می سه‌هۆڵین... و چه‌ندین فیلمی دیكه. هه‌روه‌ها له چه‌ندین شانۆگه‌رییدا به‌شداری كردووه. له‌وانه: یاسای كوشتن، خۆشه‌ویستی ناته‌واو، په‌ره‌سه‌ندن، ریچاردی سێیه‌م و... له‌و زنجیره درامایانه‌ش وا رۆڵی بینیوه: سه‌ینفێڵد، شه‌قام، ئه‌نتۆراج، ژیان وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یزانین و... چه‌ندین زنجیره‌ی دیكه. له پای ئه‌م رۆڵانه‌ی چه‌ندین خه‌ڵانی وه‌رگرتووه، له‌وانه خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب.
پیته‌ر و شمیت
پیته‌ر ژیانی خێزانی له ساڵی 2005 دا ده‌ستپێكردووه. خوازبێنی ده‌رهێنه‌ری شانۆ ئیریكا شمیتی كردووه و وه‌كو ژن و مێرد ساڵانێكه به یه‌كه‌وه ده‌ژین و به‌رهه‌می ئه‌و خێزانه‌ش كچێكه له ساڵی 2011 له دایكبووه. په‌یوه‌ندی ئه‌م ژن و مێرده عاشقه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ ساڵ پێش ژیانی هاوسه‌رییان، له ساڵی 2002دا په‌یوه‌ندی سۆزداریان چێ كردووه و دواتر له ساڵی 2005 دا به یه‌ك گه‌یشتن و زه‌ماوه‌ند و گۆڤه‌ندی خۆیان سازكردووه.
ئیریكا شمیت
ئیریكا شمیت ده‌رهێنه‌رێكی شانۆیه و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ره و چه‌ندی رۆڵی بینیوه، ئه‌ویش وه‌ك پیته‌ر هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوه و خه‌ڵاتی لوسیل لۆرتێلی له ساڵی 2009 به ده‌ستهێناوه و ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین شانۆگه‌ریی بووه. ئیریكا شمیت له‌دایكبووی 8ی حوزه‌یرانی 1975 ده‌رهێنه‌ری شانۆ و نووسه‌ر و ئه‌كته‌ره و ناوبانگێكی زۆری به ده‌ستهێناوه به رۆڵی كاترین لانیسته‌ر له زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی یاریی عه‌رش "Game of Thrones" و خه‌ڵاتی ئیمی پرایم تایم و خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆبی به ده‌ستهێناوه. جگه له‌وه ئیریكا شمیت وه‌ك ده‌رهێنه‌ری شانۆ ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه. له شانۆنامه‌یه‌كدا به ناوی "دێبی دۆس دالاس" رۆڵی گێڕاوه. دواتر بوو به ئه‌ندامی تیمی به‌رهه‌مهێنانی شانۆنامه‌ی "هه‌موو كوڕه جوانه‌كان" شا ریچاردی دووه‌م، یه‌كێكه له كاره شانۆییه‌كانی ئیریكا شمیت. ساڵی 2017 به‌رهه‌می هێناوه، شانۆنامه‌كه له‌لایه‌ن شكسپیره‌وه نووسراوه و ئیریكا شمیت ده‌رهێنه‌ری بووه.