خدر مستەفا
11: شكۆی كادر و ئۆرگانه‌كان
پێدانی شكۆ به كادر و ئۆرگانه‌كانی هه‌ر حزبێك، به‌ر له‌وه‌ی پێدانی شكۆ بێت به‌كادر و ئۆرگانه‌كان، شكۆدانه به حزب خۆی، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی، دوای دیدارەکەی، پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌بێت، به‌به‌رنامه گرنگی بداته‌وه به هه‌یبه‌تی كادر و ئۆرگانه‌كانی وەک كۆمیته، مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان، به جۆرێك كادر و ئۆرگانه‌كانی پۆشته بكاته‌وه، په‌روه‌رده و راهێنان، لۆجستی و ئامێر و ئۆتۆمبیل، دارایی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌یی و به‌رزیی پێگه و شایسته‌یی ی.ن.ك بێت، نابێت چیتر یه‌كێتی به‌وه رازی بێت كادره‌كانی به‌م شێوه‌یه چاو له ده‌ست بن، خانووی باره‌گای ئۆرگانه‌كانی به‌م وێرانیه بمێننه‌وه، یان بێ ئۆتۆمبیل بن و له خانووی كرێدابن، بودجەی مانگانه‌یان به‌و جۆره‌ی ئێستا، مه‌مره، مه‌ژی بێت. به‌ڵكو ده‌بێت به‌پلانێك كار بۆ ئه‌وه بكرێ هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك ببێته خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی داهاتی تایبه‌ت به‌خۆی، به‌ڵام له ژێر چاودێری، هه‌ردوو ده‌زگای چاودێری دارایی و مه‌كته‌بی دارایی و ئیداره‌ی گشتیدا.
به‌پێدانه‌وه‌ی شكۆ به‌كادر و ئۆرگانه‌كان، ی.ن.ك هه‌نگاوێكی كرداری گرنگ ده‌نێت به‌ئاراسته‌ی نوێبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاواتی زۆرینه‌ی دڵسۆزانی یه‌كێتییه.
12: رێكخستنه‌وه‌ی مووچه
كادر كه داینه‌مۆی جوڵه و گه‌شه‌پێدانی كاری رێكخراوه‌یی هه‌ر حزبێكه له ناو خه‌ڵكدا، هه‌ر گرفتێك له‌و داینه‌مۆیه‌دا دروست ببێت، به دڵنییه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جوڵه و گه‌شه‌ی حزب دروست ده‌كات، كرداره پێچه‌وانه‌كه‌ش دروسته.
كادر و كارمه‌ندان مرۆڤن، بۆیه هه‌ڕه‌می ماسلۆیان به ته‌واوی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت، بۆیه زۆر پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاربكه‌ن به‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانی ئاسایی كادر و كارمه‌ند كه‌شی كار و پێداویستیه‌كانی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دابین بكه‌ن.
رێكخستنه‌وه‌ی مووچه (هاوكاری) مانگانه‌ی كادر‌و كارمه‌ندان، به‌جۆرێك رێكبخرێته‌وه، كه هاوشێوه‌ی مووچه‌ی حكومه‌ت، به‌سستمێكی ژمێریاری رێكبخرێ، (پله‌ی رێكخراوه‌یی، ساڵانی خزمه‌ت و خه‌بات، باری خێزانی و ژماره‌ی منداڵ، بڕوانامه) ببن به‌به‌شێك له‌و بنچینانه‌ی له كۆتاییدا بڕیاری له بڕی هاوكاری دارایی كادر و كارمه‌نده‌كه ده‌دات. به‌مه‌ش گرفت و كێشه‌یه‌كی ته‌مه‌ن درێژی ناوحزب كۆتایی دێت، له دوای ئه‌وه به‌دڵنییاییه‌وه كادر و ئۆرگانه‌كان ئه‌كتیڤتر ده‌بن و باشتر به‌سه‌ر كاره رێكخراوه‌ییه‌كانیان راده‌گه‌ن، هه‌روا كه‌شی پاراستنی نهێنی و زانیارییه‌كانی حزبیش لای كادر و كارمه‌ندان به‌تایبه‌ت فراوانتر و زامنتر ده‌بێت، له حاڵه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رپێچیشدا، ده‌كرێت سزاكان توندتر و جۆراوجۆر بن.
13: به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی حزبی
یه‌كێك له كێشه به‌رده‌وامه‌کانی ناو حزب، بریتییه له پێدانی پله، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی رێكخراوه‌یی به هه‌ر هه‌ڤاڵ و كادرێك، به تایبه‌ت كه به‌ستنی كۆنگره و كۆنفرانسی ئۆرگانه‌كان له‌كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجامنادرێن، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا خاڵێكی سه‌ره‌كییه له دروستبوونی كێشه‌كه و هه‌ڵئاوستانی ئۆرگانه‌كان.
دیداری یه‌كێتی كه ئامانج له سازكردنی بریتییه له دیاریكردنی هۆكاره‌كانی پاشه‌كشێی یه‌كێتی و دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كانی هه‌ستانه‌وه و نوێبوونه‌وه، پێویسته چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه بدۆزێته‌وه.
پێویسته هه‌نگاوی یه‌كه‌م، دۆسێی كادران به‌زانیاری ورد و به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو له هه‌ر ئۆرگانێكدا بۆ هه‌موو كادره‌كان دروست بكرێت، مانگانه، دۆسێكان به كار و چالاكی و سوپاسنامه و سزای كادران، ئه‌پده‌یت بكرێته‌وه و ساڵانه‌ش به‌ئامانجی رێكخستنه‌وه‌یان به‌پێی ژماره‌ی چالاكیه‌كانی هه‌ر هه‌ڤاڵ و كادرێك ریزبه‌ندی نوێ به‌لیستی هه‌ر ئۆرگانێكدا بدرێته‌وه. به‌مه‌ش له كاتی پێدانی پله و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی رێكخراوه‌یی میزاج و ده‌سته‌گه‌ری رۆڵی نامێنێت، دۆسێكه ده‌بێته یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆسێدا، رۆژی پێدانی دواپله، ئاستی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌ی كه‌سی، كار و چالاكیه‌كان، رۆڵی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌كتیڤی له سۆسیالمیدیا و ئاستی به‌رگریكردنی له سیاسه‌تی یه‌كێتی، به‌جێهێشتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، پابه‌ندبوونی به‌بڕیار و ده‌وامی ئۆرگانه‌كانی حزب، نه‌بوونی هیچ گومانێكی ئه‌منی و تاقیكردنه‌وه به‌نووسین و سازكردنی كۆڕ‌و سیمنار.. هتد بكرێنه بنه‌مای پێدانی پله و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی رێكخراوه‌یی، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوان دوو پله بۆ هه‌ر ئاستێك جیاواز بێت و له (4) چوار ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته، به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پله‌ی حزبی، ماوه‌ی ساڵانه‌ی نێوان دوو پله، زیاتر بێت، ته‌نها له حاڵه‌تی پێویست و دروستبوونی بۆشایی له شوێنی كادرێك (وازهێنان، كۆچی دوایی، نه‌خۆشی، سزادان و دوورخستنه‌وه) نه‌بێت.
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌و پێشوازی كادران له حزبه‌كانیتر بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی، پێویسته، هاوتایی و گه‌وره و بچوكی و كاریگه‌ری یه‌كێتی و ئه‌و حزبه‌ی هه‌ڤاڵه‌كه‌ی لێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌راورد بكرێن و بكرێته بنه‌مای سه‌ره‌كی له پێدانی پله‌ی رێكخراوه‌یی به‌و كادرانه. خۆ ئه‌گه‌ر كادره گه‌ڕاوه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كێتی جێهێشتبێت و بگه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت به‌پله‌یه‌ك له خوار پله‌ی پێشووی خۆی وه‌ربگیرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و دیارده قێزه‌ونه بهێندرێ كه بۆته نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌ی ناو هه‌ڤاڵان، كه هه‌میشه ده‌ڵێن، (ئێمه‌ش یه‌كێتی جێده‌هێڵین و ماوه‌یه‌ك دژایه‌تی ده‌كه‌ین، دواتر به‌پله‌ی به‌رزتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه).
14: وه‌به‌رهێنان له توانای گه‌نجاندا
له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا، له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا، له دروستبوونی ی.ن.ك دا، ئه‌وانه‌ی رۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ریان هه‌بووه، له گه‌شه و به‌رده‌میدان به‌سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو شۆڕش، به تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه و دواجاریش ی.ن.ك، بریتی بوون له كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كارا و لێهاتووی ئیراده به‌هێز و خۆڕاگر كه بڕوای زۆریان به‌خۆیان و خه‌باته‌كه‌یان هه‌بوو. له‌وێ رۆژێوه تا ئه‌م قۆناغه‌ی دوایی كه ی.ن.ك رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و كێشه بوه‌وه، به‌رده‌وامبوو، دواجار به‌داخه‌وه پاشه‌كشێی كرد.
ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر لایه‌ك، گرنگیدان به‌گه‌نجان باسكردن له توانا‌و پێگه‌یان له چوارچێوه‌ی دروشم‌دا خۆی ببینێته‌وه، ئه‌وه بۆ ی.ن.ك گریمانه‌یه‌كی سه‌لمێندراو و چه‌سپێندراوه، هه‌موو مێژووی یه‌كێتی كه پڕیه‌تی له هه‌زاران سه‌روه‌ری گه‌وره و بچوك له داستان و هه‌ڵمه‌ت و په‌لامار و به‌رگری پێشمه‌رگانه، رێكخستن و كاری نهێنی، خۆڕاگریی ناو زیندانه‌كان، كاری سیاسی و دیپلۆماسی و لۆبیكردن، خه‌باتی دیموكراسی و جه‌ماوه‌ری، پراكتیزه‌كردنی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی، راگه‌یاندن و رووناكبیری و هونه‌رو داهێنان، رهچه‌شكاندن له گه‌شه‌دان به‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری.. هتد هه‌موو ئه‌مانه به‌هێزی بیر و بازووی لاوه خوێن گه‌رمه‌كانی یه‌كێتی به‌دیهاتوون.
ئێستا به ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌نجان له یه‌كێتی نیگه‌رانن. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و پاشه‌كشێیه، دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێكی كاریگه‌ری گه‌نجانه له ی.ن.ك، بۆیه ئه‌ركی دیداری یه‌كێتییه، توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانستی فره لایه‌ن له بواری گه‌نجان و ته‌واوی پرسه‌كانی گه‌نجان بکات، دواجار سه‌ركردایه‌تی و ده‌زگاو مه‌كته‌به په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند بكات به‌كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی توێژینه‌وه‌كه.
به‌مه‌ش ئه‌و رێگا زانستییه دروسته هه‌ڵده‌بژێدرێت كه لێیه‌وه، ده‌چینه سه‌ر رێڕه‌وه دروسته‌كه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی پاشه‌كشێی یه‌كێتی له ناو گه‌نجاندا، به‌دیاریكردنی كه‌موكورتی و هۆكاره‌كان، دیاریكردنی ئامانج و خه‌ون و خولیاكانیان، دیاریكردنی میكانیزمی به‌دێهێنانی ئه‌و ئامانجانه، هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كۆچی گه‌نجان. به‌مه‌ش ی.ن.ك ده‌بێته خاوه‌نی پلانێكی ورد، به‌ئامانجی كۆكردنه‌وه‌و له‌باوه‌شگرتن، وه‌گه‌ڕخستن، وه‌به‌رهێنان له تواناكان، ره‌خساندنی یه‌كسانی هه‌لیكار و كاركردن بۆ به‌دیهێنانی خه‌ون و خولیاكانی گه‌نجان.
15: کۆمەڵەی خوێندكاران و ئازادیی لاوان
خوێندكاران و لاوان داینه‌مۆی نوێبوونه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی هه‌ر حزب و رێكخراوێكن، به تایبه‌تی له ناو ی.ن.ك دا هه‌میشه هه‌ردوو رێكخراوی خوێندكاران و لاوان، فابریكه‌ی دروستكردنی كادر و سه‌ركردە لێهاتووه‌كانی بوون به‌درێژایی ته‌مه‌نی و له هه‌موو ئاسته‌كاندا، بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانی كاری سیاسی و جه‌ماوه‌ری و به‌رێوه‌بردندا، به‌تایبه‌ت له بواری، كاری رێكخراوه دیموكراتی و مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان، ئۆرگانه جیاوازه‌كانی حزب، په‌رله‌مان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت .. هتد.
ئه‌و كادر‌و سه‌ركردانه‌ی له‌م دوو ناوه‌نده كاریگه‌ره ده‌ستیان پێكردووه و به‌رده‌وامبوون و پێگه‌یشتن، زۆرینه‌یان ئێستا ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی كایه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگەی كورده‌وارین.
بۆیه زۆر گرنگه دیداری یه‌كێتی به‌په‌له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی لۆجیكی بۆ پێگه‌و رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ردوو رێكخراوه‌كه بكات، به‌پلان و به‌رنامه‌یه‌كی نوێ، هه‌ردوو رێكخراوه‌كه نوێبكاته‌وه‌و پشتیوانیان بكات، به‌مه‌ش ی.ن.ك دوو له‌و ناوه‌نده كاریگه‌رانه‌ی له رابردوودا، رۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وریان هه‌بووه، له ئاینده‌شدا هه‌مان رۆڵ و كاریگه‌ری ده‌گێڕن، ده‌خاته‌وه سه‌ر رێڕه‌وه دروسته‌كه‌ی خۆیان. سه‌ره‌نجام ی.ن.ك داینه‌مۆی دروستكردن و پێگه‌یاندنی كادری جۆراوجۆر‌و سه‌ركرده‌ی پێگه‌یشتووی بۆ ئاینده، به‌هاوكاری ئه‌كادیمیای مۆدێرنی پێگه‌یاندنی كادران ده‌خاته‌وه‌كار، گرفتی نه‌بوونی كادر‌و سه‌ركرده‌ی بۆ بواره جیاجیاكان بۆ هه‌تایه كۆتایی پێدێنێت.