شێوەی هەڵپەساردنی قاچ بە دیوارەوە

10:17 - 2023-10-22
کەلتور
400 جار خوێندراوەتەوە

مەحمود شێرزاد


ئەم شێوە جەستەییەی یۆگا کە پێێ دەگوترێ (هەڵپەساردنی قاچ بە دیوارەوە) یەکێکە لە شێوە سوکەڵەکانی راهێنانە جەستەییەکانی یۆگا و هەموو کەس لە هەموو تەمەنێکدا بە ئاسانی دەتوانێ بیکات. ئەم شێوەیە سوودی یەکجار زۆرە، بۆ نمونە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر هیلاکی جەستەیی و زەینی هەیە، واتە کەسەکە هەم لەشی ئارام دەبێتەوە و هەم مێشکی دەحەسێتەوە. سووڕی خوێن زۆر باش دەکات و خوێنی سەرەوە و خوارەوەی لەش تێکەڵاو دەکاتەوە و خوێن تازە دەبێتەوە، کۆئەندامی هەرس بەهێزتر دەبێ، خەو رێک دەکاتەوە، هەروەها خوێنی تازە بەرەو سەر دەبات و بەم شێوەیە هەوا و خۆراکی تازە بۆ سەر دەچێت و مێشک و ئەندامەکانی سەر زۆر سوودی لێدەبینن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان