یادەوەریی وەرزشی

10:28 - 2023-10-23
وەرزش
138 جار خوێندراوەتەوە
ئالان قادر

خەسرەو گورون

89


لە ژمارەكانی پێشووی ئەم زنجیرە باسانەمەدا تیشكێكم خستە سەر 13 یارییمان لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراق-گروپی باكووردا  بۆ وەرزی 1989-1990، لەو 13 یارییە تەنیا دوو یارییمان بردەوە یەكەمیان لە كەرامەی شاری كەركوك 3-0  و دووەمیشمان  2-1 لە سەورەی شاری كەركوك، دوو یارییش یەكسان بووین كە یاریی ژمارە 11   و 12 بوو بەرامبەر فتووەی موسڵ(0-0) و (1-1) لەگەڵ برایەتی و هەردوو یارییەكەش لە یاریگای خۆماندا بوو، تەواوی ئەنجامی ئەو یارییانە بەمشێوەیە بوون:
*سلێمانی × 1 ی حوزەیرانی كەركوك (0-1)، 3/11/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا.
*  سلێمانی × كەرامەی شاری كەركوك (3-0)، 10/11/1989 هەرلە یاریگای سلێمانی كرا.
*سەورەی كەركوك × سلێمانی (1-0)، 17/11/1989 لەكەركوك كرا.
*سەڵاحەدین×سلێمانی(2-1)، 24/11/1989 لە تكریت كرا.
*موسڵ×سلێمانی(3-1) ، 1/12/1989 لە یاریگای موسڵ كرا.
*برایەتی×سلێمانی(1-0)، 7/12/1989 لە یاریگای هەولێر كرا.
*سلێمانی×موسڵ(1-2)، 15/12/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا.
*1 ی حوزەیران×سلێمانی (2-1)، 5/1/1990 لە كەركوك كرا.
*كەرامە×سلێمانی(2-1)، 12/1/1990 لە كەركوك كرا.
*سلێمانی×سەورە (2-1)، یارییەكەش 19/1/1990 لە سلێمانی كرا.
*سلێمانی×سەڵاحەدین(1-3)، 9/2/1990 لە سلێمانی كرا.
*سلێمانی×فتووە(0-0)، 23/2/1990 لە سلێمانی كرا.
*سلێمانی×برایەتی(1-1)،  2/3/1990 لە سلێمانی كرا.
چواردەیەمین یارییمان رۆژی 9/3/1990 بەرامبەر تیپی یانەی موسڵ بوو، یارییەكە لە یاریگای موسڵ كرا، هاندەرێكی كەم ئامادەی یارییەكە بوون و یارییەكەش بە یەكسانبوونی ئێمەو ئەوان (1-1)، كۆتاییهات، یانەی موسڵ بەدرێسی سەوز و ئێمەش وەك یانەی سلێمانی بەدرێسی سوورەوە یاریمان دەكرد.
سەعات 3 ی عەسری ئەو رۆژە فیكەی دەستپێك بۆ ئەم یارییەمان لێدراو ناوبژیوانانیش لە هەولێرەوە هاتبوون، مامۆستا برایم قاسم سەرپەرشتیاری تیپ  و شێخ ئیسماعیل مەحمود ئیداری تیپ بوو، خوالێخۆشبوو كاك فەهمی فەقێ رەشیدی قەشان راهێنەرمان بوو، كاك نەجاح راهێنەری گۆڵچی تیپەكەمان بوو، خوالێخۆشبوو د.عەتا چارەسەركەری تیپەكەمان بوو.
لەم یارییەدا ئێمە بە پلانی 4-4-2 یارییمان كرد، پێكهاتەكەشمان بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵچی: رزگار عەلی.
*بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، ئەمانجی سەید برایم، نەوزاد مستەفا،  داخل جەبار.
*ناوەند: هادی كەریم، نازم عەرەب، فەرەیدون كەمال، موحسینی هەڵەبجە.
*هێرشبەر: ئالان قادر و بەختیار رەشید.
لە یارییەكەشدا راهێنەر كاك فەهمی ئەم گۆڕانكاریەی كرد: تەنیا حەسەن تەنیا بۆ شوێنی موحسین، گۆرانی مەحمود حاجی بۆ شوێنی بەختیار، تەنیا یەك یاریزانی یەدەكیشمان هەبوو ئەویش خوالێخۆشبوو عەتای گۆڵچی بوو.
تیپی یانەی موسڵ لە دەقیقەی یەكەمی یارییەكەدا توانیان گۆڵێك بكەن، بەڵام لە دەقیقەی 45 ی یارییەكەدا نازم توانی گۆڵی یەكسان بوونی سلێمانی بكاتەوە و یارییەكەش بەو ئەنجامە 1-1 بۆ هەردوو تیپ كۆتاییهات.
تیپی ئێمە بەگشتی لە بارودۆخێكی خراپدا بوو، چ لە ڕوی ئامادە بوونی یاریزانان بۆ یارییەكان و  چ لە روی راهێنانەوە كە كەم رێدەكەوت زۆرترین یاریزانمان ئامادەی یاریی و راهێنانەكان ببن، ئەوەش بە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی كوەیتەوە، لە ڕوی ریزبەندیشەوە لەگروپەكەدا  بارودۆخێكی خراپمان هەبوو، ترسی دابەزینیشمان لەسەر بوو بۆ خولی پلە سێی یانەكانی عیراق.
هەرچەندە بەرلەم یارییە تاڕادەیەكی یەكجار زۆر مانەوەمان لە خولەكەدا مسۆگەر كردبوو، بەڵام ئەگەرێكی لاواز لە خولەكە دووری دەخستینەوە ئەویش ئەوەبوو یارییەكە بدۆڕێنین بە ئەنجامێكی وەك 0-3 یان زیاتر، بۆیە ئەم یارییە گرنگی خۆی هەبوو، بەڵام سەرەنجام یەكسان بووین و ئەو ترسەمان لەسەر نەما.
بەم ئەنجامە بووین بە خاوەنی دوو بردنەوەو دوو یەكسان بوون و 6 خاڵ و 13 گۆڵمان كردبوو 20 گۆڵیشمان لێكرابوو، هەردوو یانەی یەكی حوزەیران و سەڵاحەدینیش بۆ قۆناغی دووەمی خولی پلە دووی یانەكانی عیراق سەركەوتن و یانەی كەرامەش بۆ خولی پلە سێی یانەكانی عیراق دابەزی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان