سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

08:25 - 2024-05-05
کوردستان
143 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەفدێک کە پێکهاتوون لە  جەعفەر شێخ موستەفا و موستەفای سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێم و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببنەوە.

 نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەوبارەوە رایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە و سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم  گرنگییەکی تایبەتی هەیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان