نەینەوا؛ وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی قیامەی مەسیحییەکان دەکات

09:00 - 2024-05-05
کوردستان
321 جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی یەكشەممە 5ی 5ی 2024 وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، بەیاوەری وەفدێکی باڵای مەڵبەند بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قیامەی کەنیسەی رۆژهەڵاتی (السريانی) ئەرسەدۆکس، خوشك و برایانی مەسیحی لە سنووری پارێزگای نەینەوا، سەردانی کەنیسەی ناحیەکانی بەرتلە و بەعشیقە و بەحزانی لە سنووری پارێزگای نەینەوا کرد.
 وەفدی یەکێتی ژمارەیەك کەسایەتی و ریش سپی و گەورەی پیاوانی کریستیانەکانیان بەسەرکردەوە و پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ جەلال تالەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتی یەکێتیان گەیاندە خوشك و برا مەسیحییەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن، هاوکات پشتیوانی بەردەوامی یەکێتیان بۆ کریستیانەکان دەربڕی وەکو پێکهاتەیەکی سەرەکی لە پارێزگاکەدا.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان