شەترەنج هەمووانی كۆكردەوە

10:36 - 2023-10-23
وەرزش
315 جار خوێندراوەتەوە

زاگرۆس نانەكەلی

لە ئەكادیمیای شەترەنجی هەولێر بە ئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ژمارەیەكی زۆر لە شەترەنجزانان و میوانان و دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكارانی وەرزشی، لە لەڕێوەرسمێكدا کتێبی (فێربوونی شەترەنج بە ئاسانی) لەلایەن نووسەر  پشتیوان شێخ ئەحمەد راهێنەر و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ناسێنرا.
سەبارەت بە کتێبەکە نووسەر گوتی: بەرهەمی خولیا و خوێندنەوەم بەمنداڵی و هەرزەكاری لە بواری شەترەنجدا،کتێبێکی خنجیلانەی پێ لەدایكبوو،ئەمە نۆبەری نووسینەكانمە،بەم کارەم گۆمێكی قوڵم شڵەقاند،ئەویش نووسینە سەبارەت بە شەترەنج، هەروەها ووتی؛ کتێبەكە لە شەش بەش پێكهاتووە و خۆم ئامادەم كردووە بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتێك بە یاری شەترەنج بكەین.
دواجاریش نووسەر کتێبەکەی بە ئیمزای خۆی پێشكەشی ئامادەبووان كرد  كە لەسەر ئەركی خۆی چاپی کردووە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان