״پاراستنی دەستكەوتەكان״

10:48 - 2023-10-25
عیراق
256 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، چاوی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كەوت.
لە دیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی و پێشهاتەكانی وڵات و چۆنێتی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و پلانەكانی خزمەتگوزاری و هەنگاوەكانی چاكسازیی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان كرد.
هەروەها باس لە هەڵوێستەكانی حكومەت كرا لەبارەی قەیرانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و گرنگی پشتیوانیكردنی ئەو دەستكەوتانەی لە بواری ئاسایش و سەقامگیریدا بەدەستهاتوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان