لووتكەی شەرەفمەندی، لە وەرزی نوێی ساڵۆنی كوردستانی نوێ-دا

09:09 - 2022-05-22
کوردستان
387 جار خوێندراوەتەوە

لە وەرزی نوێیدا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ دەستی بە كۆڕەكانی خۆی كردەوە و لەم چوارچێوەیەدا، دوێنێ كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بۆ كتێبـی (لووتكەی شەرەفمەندی) لە نووسینی وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریكا كۆندۆلیزا رایس و  وەرگێڕانی بارام سوبحی، رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، كە ژمارەیەكی بەرچاو لە رووناكبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووس و ئەكادیمی ئامادەیبوون، سەرەتا وەرگێڕی كتێبەكە، كورتەیەكی لەبارەی هۆكاری وەرگێڕانی كتێبەكە و بایەخەكەی روونكردەوە، كە بریتییە لە بیرەوەریی یەكێك لە ژنە پۆڵاینەكانی جیهان، كە وەزیری دەرەوەی یەكێك لە وڵاتە زلهێزەكان بووە و نزیكبووە لە مەركەزی بڕیاری ئەو وڵاتە.
لە بەشێكی تری كۆڕەكەدا، بارام سوبحی، باسی لە پەیوەندیی نێوان رایس و سەرۆك مام جەلال كرد، كە بەشێكی گرنگی لە كتێبەكەدا گرتووە، لەگەڵ روونكردنەوەی سەرجەم بەشەكانی كتێبەكە. پاشان، لەلایەن ئامادەبووانەوە چەند سەرنج و پرسیارێك خرانەڕوو.
كتێبی لووتكەی شەرەفمەندی، لە بڵاوكراوەكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-یە.

#ساڵۆنی كوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان