حکومەتی ئەڵمانیا هەزاران کۆچەر لە وڵاتەکەی دەردەکات

11:31 - 2023-10-25
جیهان
262 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، پڕۆژە یاسایەکی نوێی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کۆچ ئامادە کردووە و چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات تاکو جێبەجێ بکرێت. پڕۆژە یاساکە رەزامەندی حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکانیشی بۆ وەرگیراوە.
لە پڕۆژەیاساکەدا سەرجەم ئەو کۆچەرانەی مافی مانەوەیان و بەڵگەی پەنابەرێتیان نییە، چیتر ناتوانن لەو وڵاتەدا بمێننەوە.
هەروەها وەرزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندووە زیاتر لە 50 هەزار کۆچەر مافی مانەوەیان نییە و لە ئەڵمانیا دەکرێنە دەرەوە. 

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان