ژمارەی کۆچەر لە جیهاندا 114 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

08:49 - 2023-10-28
جیهان
261 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای مافی کۆچەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی کۆچەرانی لە جیهاندا بە زیاتر لە 114 ملیۆن کەس لە قەڵەمدا.
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، یەک لەسەر سێی کۆچەرەکانی جیهان خەڵکی سووریا و ئەفغانستان و ئۆکرانیان.
هەروەها کۆمسیۆنی باڵای مافی کۆچەران باسی لەوەشکرد ناسەقامگیری سیاسی و قەیرانی ئابووری و گۆڕانکاری کەشوهەوا و ژینگەیی هۆکاری سەرەکی زیادبوونی کۆچەرن لە جیهاندا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، کۆمسیۆنەکە باسی لەوەشکرد رێژەی کۆچەر لە وڵاتانی ئەوروپادا بەردەوام لە زیادبووندایە، بە جۆرێک دوای مافی مانەوە لە ئەڵمانیا بەراورد بە ساڵی رابردوو 76٪ زیادی کردووە.

سەرچاوە: UN

بابەتە پەیوەندیدارەکان