رێژەی قەڵەوی لە جیهاندا 13٪ ی تێپەڕاند

08:50 - 2023-10-28
جیهان
283 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان، رێژەی قەڵەویی لە جیهاندا بەردەوام لە زیادبووندایە. بە جۆرێک ساڵانە رێژەی منداڵی قەڵەو هەزاران کەس زیاد دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە 13٪ ی دانیشتووانی جیهان قەڵەون. هەروەها 39٪ جیهان کێشی زیادیان هەیە و لە قەڵەویی نزیک دەبنەوە.
هاوکات لە هەر پێنج منداڵێکدا، یەکێکیان قەڵەون و کێشی لەشی بەراورد بە تەمەنی، لە ئاستی خۆی زۆرترە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا دامەزراوەی تەندروستی جیهانی، رایگەیاند: قەڵەویی هۆکارێکی سەرەکی نەخۆشییە باوەکانە و بە هۆی قەڵەوییەوە ساڵانە هەزاران کەس دەمرن.

سەرچاوە: DW

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان