قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و بە میدیاكانی راگەیاند، خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-م كرد، هەموو عیراقییەكان سەرۆك مام جەلال-یان وەك سەركردەیەكی شۆڕشگێڕ و فریادڕەس ناسیووە".
قاسم ئەعرەجی وتیشی، بە مەبەستی كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی سلێمانیمان كردووە، بە مەبەستی لێكنزیك بوونەوەی زیاتر و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوانمان، هەروەها بۆ چاودێریكردنی ئەو پەیوەندییە ئەمنییەیە كە لەنێوان عیراق و ئێراندا هەیە.
قاسم ئەعرەجی لە سەردانەكەیدا بۆ سەر مەزاری سەرۆك مام جەلال لە دەفتەری یادەوەرییەكاندا نووسی: "سەرۆك مام جەلال لەپێناو بەرژەوەندی عیراق و یەكپارچەیی خاكەكەی و گەلەكەی كاری دەكرد و هەوڵی گەورەیدا بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان و یەكخستنیان لە رووبەڕوبوونەوەی قەیرانەكان.
سەرچاوە: pukmedia