دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق سەبارەت بە سەردانەكەی، تویتێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردەوە و دەنگۆی بوونی هێزی بیانی لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەتدا رەتكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: هیچ بیانییەك، جا چەكدار بێت یاخود مەدەنی، لە نێو هەردوو فڕۆكەخانەكەدا نین.
راوێژكاری نیشتمانیی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، كاروباری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت، لە لایەن دامودەزگا رەسمییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عیراقەوە، بەشێوەیەكی یاسایی بەرێوەدەبرێن. ئەوەش لە كاتێكدایە توركیا 40 رۆژ لەمەوبەر لەكاتی مەشق و راهێنانی ئاسایی هێزەكانی دژەتیرۆردا فڕۆكەخانەی عەربەتی بۆردومان كرد و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگەی هێزەكانی دژە تیرۆر شەهیدبوون كە لە رابردوودا رۆڵی سەرەكیان لە جەنگی دژ بەتیرۆریستانی داعشدا هەبووە.