كلاسیكۆی بیلینگهام

11:16 - 2023-10-30
وەرزش
174 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ


سەرجەم هاندەرانی تۆپی پێی جیهان و بە تایبەتیش هاندەرانی هەردوو یانە زەبەلاحەكەی ئیسپانیاو ئەوروپا (بارسیلۆنا و ریاڵ مەدرید) ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو 28/10/2023 بەدیار كلاسیكۆی زەوییەوە دانیشتن و یاریی یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزەی لالیگایان بینی.
یارییەكە لە یاریگای بارسیلۆنا (مۆنتۆجیك ئۆڵۆمپیك) لە شاری بارسیلۆنا كرا، زیاتر لە 50 هەزار هاندەر ئامادەی بینینی بوون، یەكێك بوو لە یارییەكانی هەفتەی 11 ی لالیگا.
لە یارییەکی ماراسۆنیدا کە تایمی یەکەمی بۆ بارساو تایمی دووەمی بۆ ریاڵ بوو، سەرەنجام ریاڵ مەدرید بەزیرەکی و دانایی ئەنچیلۆتی  2-1 یارییەکەی بردەوە.
بەپێچەوانەی ئەنچیلۆتییەوە کە سەرکەوتوو بوو لە ئیدارەدانی تیپەکە و گۆڕانکارییەکانی کاریگەر بوون، چاڤی نەیتوانی ئیدارەی تیپی بارسا بدات و 5 گۆڕانکاری زۆر خراپی کرد و سەرکەوتوو نەبوو لە چاودێریی کردنی بیلینگهام و ئەم یاریزانەش بوو بە ناونیشانی ئەم کلاسیکۆیەو هەردوو گۆڵی بردنەوەی ریاڵی کرد.
بەم ئەنجامەو بردنەوەی جیرۆناش 1-0 لە سێڵتا ڤیگۆ، ریاڵ و جیرۆنا بۆ پلەی یەکەم دووەم بە (28) سەرکەوتوون و ئەگەر ئەتلەتیکۆ مەدریدیش دوێنێ لە ئالاڤێسی بردبێتەوە، ئەوا بارسا دەچێتە پلەی چوارەم.
دیارتین ئامارەكان پاش تەواو بوونی ئەم یارییە:
سەرجەم رووبەڕوو بوونەوەكانیان
*280 یاریی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیی و یارییە دۆستانەكاندا.
*بردنەوەی بارسا (125).
*بردنەوەی ریاڵ (109).
*یەكسان بوون(64).
كلاسیكۆی لالیگا
*بردنەوەی بارسا (74).
*بردنەوەی ریاڵ (78).
*یەكسان بوون(35).

تەواوی ئەنجامی دوا 10 یاریی نێوانیان
*بردنەوەی بارسا (4).
*بردنەوەی ریاڵ (7).
*یەكسان بوون(0).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان