101 ساڵە و هێشتا بەڕێوەبەرە

10:25 - 2022-05-22
دووتوێ
163 جار خوێندراوەتەوە

هازل میکالیۆن خاتونێکی تەمەن سەد و یەک ساڵە، لە ساڵی 2017 ەوە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی تۆرەنتۆیە کە گەورەترین فڕۆکەخانەیە لەسەر ئاستی وڵاتی کەنەدا و ئەمساڵ گرێبەستەکەی تەواو بووە، بەڵام لەسەر خواستی وەزارەتی گواستنەوە سێ ساڵی تری تازەکردۆتەوە، ئەو ژنە کەسێکی شارەزا و بە ئەزموونە نەک هەر لە بەڕێوەبردندا، بەڵکو لە سیاسەتیشدا کارامەیە و تائێستا لەسەرخۆ و وریا و گورج و گۆڵە، مێشکێکی زیرەکی هەیە و هیچکام لە بەڕێوەبەرەکانی تر ناتوانن شان لەشانی بدەن، لەبەر دڵسۆزی و لێهاتوییەکەی ماوەی 40 ساڵ پارێزگاری گەورە شاری میسیسوگا بووە، دواتر خۆی وازیهێناوە، ئێستا لەپاڵ ئەرکەکەیدا راوێژکاری زانکۆی تۆرەنتۆشە، لەسەر ئاستی کەنەدا بەناوبانگە و لە تەمەنی گەنجێتیدا لەبواری پەروەردەی وەرزشی رۆڵی چالاکی هەبووە و چەندین وەرزشوانی پێگەیاندووە، جارێ نیازی نییە خۆی خانەنشین بکات، ساڵی پار لە ئاهەنگی یادی 100 ساڵەی بوونیدا سەرۆک وەزیرانی کەندا وتی: شانازی دەکەم ئەمڕۆ لێرە یادی لەدایکبوونی گەورە و رابەر و مامۆستا و پێشەوای وڵاتەکەم دەکەمەوە.

سەرچاوە: Germanic

بابەتە پەیوەندیدارەکان