رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(30)
ئایا پێویسته لایه‌نی كه‌می كرێ زیاد بكرێت؟ ئایا پێویسته رێگه به سۆپه‌رماركێته‌كان بدرێت ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه بفرۆشن كه جینیان گۆڕاوه؟ گه‌رمای زه‌وی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دروستكراوه، یان پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانه، كه ده‌یانه‌وێت وه‌كو دۆستی ژینگه خۆیان نیشان بده‌ن؟ ئایا پێویسته بانگخوازه ئیسلامییه‌كان له ئه‌وروپا ده‌ربكرێن؟ دڵنیام له‌به‌رئه‌وه‌ی بایه‌خ به سیاسه‌ت ده‌ده‌یت، پێشان وه‌ڵامت بۆ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه ئاماده‌كردووه و به‌بێ یه‌ك چركه وه‌ستان وه‌ڵامیان ده‌ده‌یته‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م پرسیارانه وه‌كو ته‌سه‌ور ده‌كرێت ئه‌وه‌نده ئاسان نین، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌لای كه‌مه‌وه یه‌ك سه‌عات پێویستت به ته‌ركیزه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌بهێنیته‌وه و وه‌ڵامێكی مه‌عقول بده‌یته‌وه.
سێ هه‌ڵه
مێشكی مرۆڤ بوركانی بیروبۆچوونه و به‌رده‌وام بیروبۆچوونی تازه‌ی لێوه هه‌ڵده‌قوڵێت. گرنگ نییه ئه‌و پرسیارانه‌ی لێمان ده‌كه‌ن چی بن، ئاسان بن یان قورس، په‌یوه‌ندی پێمانه‌وه هه‌بێت یان نا، مێشكمان بۆ هه‌ر پرسیارێك وه‌ڵامێك ئاماده ده‌كات، له‌مه‌شدا سێ هه‌ڵه ده‌كات:
1- هه‌ندێ جار سه‌باره‌ت به هه‌ندێ بابه‌ت رای خۆمان ده‌ڵێین، كه هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ری نییه. بۆ نموونه من له‌م دواییانه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا مشتومڕێكم دامه‌زراندبوو سه‌باره‌ت به ریسوایی وزه‌به‌خشه‌كان و به‌رده‌وام قسه‌م له‌سه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم من شتێك له‌باره‌ی وه‌رزشی ده‌سته‌بژێره‌وه نازانم و بایه‌خی پێناده‌م، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌دا بوركانی بیروچوونه‌كانت هه‌ڵده‌قوڵێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش ده‌زانیت ده‌بێت په‌رده‌یان پێدا بده‌یت و هه‌روا بیروبۆچوونه‌كانت ده‌رخواردی خه‌ڵك نه‌ده‌یت.
2- رای خۆمان له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسیار ده‌ڵێین وه‌ڵامیان نییه، به‌ڵام زۆركه‌س وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆرسه كه‌ی ده‌ڕوخێت؟ ئایا له دنیایه‌ك زیاتر هه‌یه؟ هاوینی داهاتوو كه‌شوهه‌وا چۆن ده‌بێت؟ ده‌بێت بڵێم پسپۆڕانیش وه‌ڵامێكی روونیان بۆ ئه‌م پرسیارانه پێ نییه، بۆیه بۆ هه‌موو شتێك به‌دوای وه‌ڵامدا مه‌گه‌ڕێ.
3- ئێمه وا راهاتووین وه‌ڵامی خێرای پرسیاره قورسه‌كان بده‌ینه‌وه، كه جدین وه‌كو ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م به‌شه‌دان، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
به‌دوای به‌ڵگه‌دا ده‌گه‌ڕێین
ده‌روونزانێكی ئه‌مریكایی به‌ناوی جۆناسان هایت (Jonathan Haidt)، له‌م باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری كردووه و له‌وه تێگه‌یشتووه، سه‌ره‌تا ئێمه حه‌زده‌كه‌ین لایه‌نگری مه‌سه‌له قورسه‌كان بكه‌ین، پاشان به لۆجیكی خۆمان ئاراسته‌یان ده‌كه‌ین. له راستیدا ئێمه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان ئه‌مه ناكه‌ین به‌ڵكو به مه‌به‌ستی داكۆكی له مه‌یلی ده‌روونیمان لۆجیك به‌كاردێنین و به‌دوای به‌ڵگه‌ی لۆجیكیدا ده‌گه‌ڕێین، كه له‌گه‌ڵ بیرۆبۆچوونی ئێمه‌دا كۆكه و ده‌ره‌قه‌تی ئاراسته‌كردنیان دێت. لایه‌نگریی ئێمه‌ش له‌و تەئسیرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه لێمان دەکەن و دوو حاڵه‌ت زیاتر نییه: پۆزه‌تیڤ یان نه‌گه‌تیڤ، (حه‌زده‌كه‌م) یان (حه‌زناكه‌م) بۆ نموونه روخسارێك ده‌بینین، (حه‌زده‌كه‌م)، باسی تاوانێكی كوشتن ده‌بیستین (حه‌زناكه‌م)، ئه‌گه‌ر شتێك كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤ له مێشكمان بكات، هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بكه‌ین و جۆره‌ها حیكایه‌ت و نموونه بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌هێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی ئێمه كه له‌سه‌ر لایه‌نگریی كه‌سی بنیاتنراوه، هه‌رگیز ناتوانێت وه‌ڵامێكی راست و دروستی پرسیاره ئاڵۆزه‌كان بداته‌وه.
ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت
له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵانه‌ی كه له بیروبۆچوونی كاڵ و کرچەوە سه‌رچاوه‌یان گرتووه ئه‌نجامی زۆر خراپی هه‌بێت بۆمان، وێڕای ئه‌وه‌ش پێویست ناكات تۆ سه‌باره‌ت به هه‌موو بابه‌تێك بیروڕات هه‌بێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و تێگه‌یشتن لێی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خۆشحاڵ بیت و هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌یت، كه ئه‌مه‌ش بۆ ژیانێكی خۆش و ئارام پێویسته.
ئه‌گه‌ر رای منت ده‌وێت ده‌ڵێم باشتر وایه ریزبه‌ندییه‌ك بكه‌یت و له مێشكی خۆتدا سه‌تڵێك دابنێت به ناوی (زۆر ئاڵۆز)، هه‌ر باس و بابه‌تێك كه پێت ده‌وترێت و سه‌رنجت راناكێشێت یان به‌لاته‌وه ئاڵۆزه و قابیلی وه‌ڵامدانه‌وه نییه بیخه‌ره ئه‌و سه‌تڵه‌وه. نیگه‌ران مه‌به له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژانه بابه‌تی زۆر هه‌ن كه مایه‌ی سه‌رنجت ده‌بن و ده‌توانیت بیروبۆچوونی خۆتیان له‌باره‌وه ده‌ربڕیت.
وتم نازانم
له‌م رۆژانه‌دا رۆژنامه‌نووسێك سه‌باره‌ت به بیروبۆچوونی سیاسیم پرسیاری لێكردم. باشه وه‌كو نووسه‌رێك ده‌بێت زانیاریت زۆر بێت و بتوانیت وه‌ڵامی زۆر پرسیار له بواره گرنگ و هه‌ستیاره‌كاندا بده‌یته‌وه، پرسیاره‌كان ئه‌مانه بوون:
*ئایا له ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌تی فیدراڵی له كاروبار و ره‌وتی ئیداره‌ی ویلایه‌ته‌كان رازیم؟
*ئایا وه‌رگرتنی باج به‌پێی به‌كاربردن دادپه‌روه‌رانه‌تر نییه له باج به‌پێی ده‌رامه‌ت؟
به‌هه‌رحاڵ سه‌یری رۆژنامه‌نووسه‌كه‌م كرد و وتم: «نازانم»
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی هێنایه خواره‌وه و بزه‌یه‌كی كاڵه‌وه‌بوو به روخسارییه‌وه دیار بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وه‌ڵامه‌كه‌م تێنه‌گه‌یشتبێت.
«مه‌به‌ستت چییه؟ به‌ڕاستی نازانیت؟»
«نه‌خێر نازانم. ئه‌م پرسیارانه له بواری شاره‌زایی مندا نییه و نازانم وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه.»
هه‌ستێكی خۆشت پێده‌به‌خشێت
هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌به‌ر چاو بێت ئه‌گه‌ر خۆت ناچار نه‌كه‌یت به‌وه‌ی له‌باره‌ی زۆر مه‌سه‌له‌وه بیروڕای خۆت ده‌ربڕیت، چه‌نده ئارامبه‌خشه و تا چه‌ند هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت و چ هه‌ستێكی خۆشت پێده‌به‌خشێت. جگه‌له‌وه‌ش دڵنیابه نه‌بوونی بیروڕا له‌باره‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌كانه‌وه نیشانه‌ی لاوازیی توانای بیركردنه‌وه‌ی تۆ نییه، به‌ڵكو نیشانه‌ی هۆشیاری و تێگه‌یشتنی تۆیه. به‌ڕای من قه‌باره‌ی زۆری زانیاری مایه‌ی كێشه و ده‌رده‌سه‌ری نییه بۆ مرۆڤ به‌ڵكو كه‌ڵه‌كه‌كردنی بیروبۆچوونی كاڵ و كرچ و راده‌ربڕینی به‌په‌له تووشی كێشه و ده‌رده‌سه‌ریمان ده‌كات.
پێویسته به‌دیقه‌ته‌وه ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵبژێریت كه حه‌زت لێیانه و هیچ حسابێك بۆ بیروبۆچوونی رۆژنامه‌نووسان و كه‌سانی ناو دیجیتاڵ میدیا مه‌كه و ده‌رفه‌تیان مه‌ده‌رێ ئه‌وان رێگات بۆ دیاریی بكه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌رپرست نین. له‌بواری داخڵكردنی زانیاری‌دا بۆ ناو مێشكت زۆر به هه‌ڵبژارده ئیش بكه و هه‌رچی حه‌زت لێی نییه و له بواری تواناكانتدا نییه له مێشكی خۆت بیانكه‌ره ده‌ره‌وه، كاتێك بیروبۆچوونت ده‌پرسن سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه له‌بواری شاره‌زایی تۆدا نییه، رای خۆت مه‌ڵێ و دڵنیابه ره‌وڕه‌وه‌ی دنیا به‌بێ بیروبۆچوونه‌كانی تۆش ده‌گه‌ڕێ و ناوه‌ستێت.
نووسین رێگایه‌كی گونجاوه
به‌ڵام چ كاتێك ده‌بێت بیروبۆچوونی خۆت ده‌ربڕیت و ده‌ربڕینی بیروبۆچوون به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت؟ كاتێك بۆ نووسینی بیروبۆچوونه‌كانت له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه له‌سه‌ر كاغه‌ز ته‌رخان بكه و ئه‌وه‌ت له‌یاد بێت نووسین رێگایه‌كی گونجاوه بۆ رێكخستنی بیروبۆچوونه‌كانت و بیروبۆچوونی په‌ڕاگه‌نده كاتێك له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نووسرێت خۆی له خۆیدا روون و ئاشكراتر ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش باشتر وایه سوود له بیروبۆچوونی كه‌سانی تریش وه‌ربگریت. به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه‌یان جیاوازه. ئه‌گه‌ر له بیروبۆچوونی خۆت دڵنیا بوویت بۆ كه‌سانی تریشی باس بكه و هه‌وڵ بده‌ن مناقه‌شه‌ی بیروبۆچوونی یه‌كتری بكه‌ن، چونكه ئه‌مه تاكه رێگایه كه ده‌توانین به‌هۆیه‌وه راستی و دروستی بیروبۆچوونی خۆمان بزانین و كه‌موكووڕییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به ده‌نگی به‌رز رایمه‌گه‌یه‌نه
به‌گشتی چه‌نده له به‌خێرایی ده‌ربڕینی بیروبۆچوون دوور بكه‌یته‌وه، ژیانێكی باشترت ده‌بێت ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ئه‌م قسه‌یه‌ی من به‌لاته‌وه زیاده‌ڕه‌وی بێت كه ته‌قریبه‌ن له سه‌دا نه‌وه‌د و نۆی ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی مرۆڤ ناپێویست و بێبایه‌خه و ته‌نیا له سه‌دا یه‌كی گرنگه و په‌یوه‌ندی به‌تۆوه هه‌یه. به‌هه‌رحاڵ چ سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له تایبه‌تییه‌كان و چ سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئیش و كار یه‌كه‌م شت كه دێته مێشكته‌وه به ده‌نگی به‌رز رایمه‌گه‌یه‌نه. وایدابنێ بۆ شۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بانگ كراویت و جگه‌له تۆ پێنج میوانی تریشی لێیه، بیروبۆچوونی هه‌موویان له‌گه‌ڵ تۆ ناكۆكه. تۆ ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا ده‌توانیت مناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت كه به‌ڵگه‌ی ته‌واو قه‌ناعه‌تپێكه‌رت هه‌بێت بۆ بیروبۆچوونه‌كانت.
سه‌رچاوه:
كتێبی هنر خوب زیستن، ص167-171
كاتێك رۆژنامه ده‌خوێنیته‌وه، بۆچوونه‌كان وه‌ك بوركان هه‌ڵده‌قوڵێن