له عه‌ره‌بییه‌وه: یاسین ئه‌حمه‌د خدر
كورته‌چیرۆك له رووی پێكهاته‌وه زۆر له سه‌عاتی ده‌ستی ده‌چێت، ئه‌نتۆن چیخۆڤ نووسه‌ری گه‌وره ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر چیرۆكنووس له سه‌ره‌تاوه باسی بزماری كرد، ده‌بێت پێش كۆتایی، چیرۆكی پاڵه‌وانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و بزماره‌دا بۆ بگێڕێته‌وه.
رۆژانه دوو سه‌عات بۆ خوێندنه‌وه ته‌رخان بكه‌یت
له سه‌ره‌تادا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌یت به نووسینی چیرۆكێك، ده‌بێت خاوه‌ن به‌هره‌بیت، ئه‌مه‌ش به‌واتای بوونی خه‌یاڵ و هێزی بیركردنه‌وه دێت، پاشان پێویستت به چه‌ند ئامرازێكه، یه‌كه‌م: زمان، زمان واته رێزمان و مۆرفۆلۆژی و رێساكانی رێنووسی و زانینی ره‌وانبێژی و روونكردنه‌وه و داهێنان، دووه‌م: خوێندنه‌وه، ده‌بێت چیرۆكی به‌ناوبانگ و بلیمه‌ته‌كان بخوێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێری نووسینی چیرۆكێكی باش ببیت، خوێندنه‌وه كارێكی جدییه، پێویسته رۆژانه دوو سه‌عات بۆ خوێندنه‌وه ته‌رخان بكه‌یت، سێیه‌م: فێربوون و كارلێككردن، زۆر پێویسته كه كاریگه‌ر بیت به نووسه‌ره بلیمه‌ت و به‌ئه‌زموونه‌كان، ئه‌گه‌ر گرنگی به‌م بواره نه‌ده‌یت، ساڵانێكی زۆر ده‌خایه‌نێت تا ده‌بیته نووسه‌رێكی باش.
له قۆناغی دووه‌مدا ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی مه‌شق له‌سه‌ر نووسین بكه‌یت، ده‌قه‌كان پیشانی كه‌سانی به ئه‌زموون بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری خۆت بزانێت، سه‌رنج بده وشه‌ی هونه‌ری نه‌ك نووسین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو نووسینێك هونه‌ر نییه.
له قۆناغی سێیه‌مدا، دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ت فراوان ده‌بێت تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ده‌توانیت جیاوازی بكه‌یت له نێوان چیرۆكێكی مه‌زندا، باش، یان خراپ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌توانیت ده‌سته‌واژه‌یه‌كی بناغه‌پته‌و دابڕێژیت كه له‌و رێگه‌یه‌وه كۆنترۆڵی گه‌یاندنی ئه‌و مانایه ده‌كه‌یت كه مه‌به‌سته بگاته خوێنه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی خوێنه‌ر به ته‌واوی له‌و شته دوور بكه‌وێته‌وه كه تۆ ده‌ته‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆت ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش.
له قۆناغی چواره‌مدا، ده‌بێت ئاگادار بیت تاكه پاڵه‌وان له چیرۆكه‌كه‌دا بریتییه له رووداو، رووداویش كرداری كاره‌كته‌ره‌كانی ناو چیرۆكه‌كه‌ن، كرداره‌كانیش گه‌شه ده‌كه‌ن و ململانێ سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئه‌مه‌ش په‌ره‌سه‌ندنێكی دراماتیكییه، دراما ئه‌م جموجۆڵه گه‌شه‌سه‌ندوو و ناكۆكانه‌ن، چونكه چیرۆك له كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی و رووداوێكی سه‌ره‌كی پێكدێت، له ئامانجێك و ئامۆژگارییه‌ك و سوودێكی مه‌عریفی، پێویسته له‌ناو چیرۆكه‌كه‌تدا چێژێك دروست بكه‌یت و خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌شدار بكه‌یت، دۆخی گرژیی ناو پاڵه‌وانه‌كانت بگه‌یه‌نیت به خوێنه‌ر.
نهێنی سه‌ركه‌وتنی چیرۆك
له قۆناغی پێنجه‌مدا، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌یت كه نهێنی سه‌ركه‌وتنی چیرۆك له توانای راده‌به‌ده‌ری تۆدایه بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و هه‌ستكردن به پاڵه‌وانه‌كانت، به راستگۆیی و لێهاتووانه گوزارشتیان لێبكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له رووی هونه‌رییه‌وه راستگۆبیت، بچێته ناو دڵ و ده‌روون و ویژدانی خوێنه‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به قۆناغی شه‌شه‌م، چۆن چیرۆكێك ده‌خوێنیته‌وه؟ خوێندنه‌وه واته لێوردبوونه‌وه و تێڕامان، لاپه‌ڕه‌كان به‌چاو مه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێی: من ده‌خوێنمه‌وه، خوێندنه‌وه وه‌ك داگیركردنی شوێنه پیرۆزه‌كان و ده‌رهێنانی گه‌نجینه‌كان وایه، پێویسته له هه‌موو وشه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ر دێڕێكدا وردبیته‌وه، بۆچی نووسه‌ر ئه‌م وشه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردووه و هاو واتاكه‌ی له‌بیركردووه؟ هه‌ربۆیه ده‌بێت به‌ته‌واوی ورد بیت له خوێندنه‌وه‌ی كورته چیرۆكدا.
له قۆناغی حه‌وته‌مدا بۆ كێ ده‌خوێنیته‌وه؟ ساڵانێكی زۆرت ده‌وێت تا بتوانی جیاوازی له نێوان دوو نووسه‌ر یان دوو چیرۆكدا بكه‌یت، كه‌واته چۆن هه‌ڵیده‌بژێریت؟ ئه‌و نووسه‌ره گه‌ورانه‌ی هه‌موو دنیا له‌سه‌ر بلیمه‌تییان كۆكن ئامانجی تۆن، ئاگاداری خوێندنه‌وه‌ی نووسینی خراپ به، ئه‌مانه ناوی كۆمه‌ڵێك چیرۆكنووسن، پێویسته خۆت ته‌رخان بكه‌یت بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان به تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌وه: ئه‌نتوانن چیخۆف، ئه‌دگار ئالان پۆ، مۆپاسان، گابریل گارسیا ماركیز، هوراسیو كیروگا، هانس ئه‌ندرسن، ئیتالۆ كالڤینۆ، نه‌جیب مه‌حفوز، یوسف ئیدریس، ئیبراهیم ئه‌سلان، خه‌یری شه‌لبی، یه‌حیا تاهیر عه‌بدوڵڵا، محه‌مه‌د بساتی، محه‌مه‌د منسی قندیل، سه‌عید كفراوی... لیسته‌كه درێژه.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری (الشارقه الثقافیه) ژماره (84)، ئۆكتۆبه‌ر (2023