پەیام و بەرنامەی (هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە)

10:29 - 2023-11-02
کوردستان
676 جار خوێندراوەتەوە

لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، ژمارە 142، پەیام و بەرنامەی خۆی ئاشكرا دەكات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و تێیدا رایدەگەیەنێت: هەڵبژاردنی ئەمجارەی پارێزگای كەركوك زۆر چارەنووسسازە، بۆیە یەكێتی و حزبی شیوعی بە لیستی (هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە)، بەشداری دەكەن، هەرچەندە هەوڵی زۆریشماندا هەموو هێز و لایەنەكان بە یەك لیست بەشداری بكەن، بەڵام بەداخەوە لایەنەكان بە بەهانەی جیاوازەوە بەدەم ئەم پڕۆژە نیشتمانییەوە نەهاتن و بڕیاریاندا بە جیا بەشداری بكەن.

بەگوێرەی پەیام و بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بەرنامەیەكی كارای گشتگیریان داڕشتووە كە پڕۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ شێوازێكی نوێی حوكمڕانی لە كەركوك و چارەسەركردنی ریشەییانەی كێشەكانی ئەو شارە.
لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، كە بەژمارە 142 بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكات، 30 كاندیدی هەیە، كە كەسانی پسپۆڕ و شارەزان و سەرجەمیان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە پەسەند كراون.
بەرنامەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بایەخ بە حەوت بواری گرنگی كەركوك دەدات كە بریتین لە بوارەكانی ( ئیداری، ئەمنی، تەندروستی و ژینگەیی، پیشەسازی و وزە، پەروەردە و خوێندنی باڵا، هونەری و وەرزشی و لاوان، كشتوكاڵ و ئاودێری).

دەقی پەیام و بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لە ژمارەكانی داهاتوودا بڵاودەكەینەوە

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان