لە چوارچێوەی دیدار و سەردان و بەسەرکردنەوەکانی چین و توێژەکانی نەینەوا و دەوروبەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023/11/2 هەڤاڵان ئاراس محەمەد ئاغا و فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی چاویان کەوت بە ژمارەیەك کەسایەتی و گەنجان و لاوان و ژنانی شاری موسڵ.
سەرەتا سەردانی خانەوادەی شێخ لەتیف ئەحمەد ئاغا زێباریان کرد و لە لایەن دڵدار عەبدوڵڵا زێباری سەرۆکی لیستی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا و خزمانی پێشوازیکران، دواتر چاویان کەوت بە ژمارەیەك گەنج و لاوی بەری راستی نەینەوا و ناحیەکانی بەعشیقە و بەرتلە. لە وتەیەکیشدا ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاند: یەکێتی پالپشتی لە تواناکانی گەنجان دەکات، هەروەک ئاماژەی بە رۆڵ و تواناکانی گەنجان کرد لە خزمەتکردنی وڵات و بەشداریکردنیان لە بوارە جیاوازەکان بە مەرجێك دەرفەت و ھەلی کاری گونجاویان بۆ برەخسێنرێت. ھاوکار و پاڵپشتی سەرەکی تواناکانیان دەبین بەئامانجی خزمەتکردنی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگە.