لیستی ١٤٢ ویستی کوردو کەرکوکییەکانە بۆ بەدەستهێنانەوەی دەسەڵات لە پارێزگای کەرکوک
پارێزگاری داهاتووی کەرکوک پارێزگارێکی کورد دەبێت، کاندیدی یەکێتی و هەڵقوڵاوی ویست و ئیرادەی (هاوپەیمانی کەرکوک هێزی و ئیرادەمانە) دەبێت.
پارێزگاری کەرکوک پارێزگارێکی رەسەنی شارێکی رەسەن دەبێت.
کاتی هاتووە ئەم شارە لە دەست بارمتەیی پارێزگاری بە وەکالەت و بە کەفالەت دەربهێنین و ئیدارەکەی نوێنەری ئیرادەی خەڵکەکەی بێت.
پارێزگای کەرکوک شایانی گەڕانەوەی چەرخی زێڕینی حوکمی شەرعیەت و خزمەتگوزارە لە سایەی پارێزگارێکی کورد و هاوپەیمانی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە)ئەو ئاواتەی کەرکوکییەکان بەدی دێنێت لە ئیدارەی هەمەرەنگ و ئیئتیلافی و داهاتووی کەرکوکدا.
لیستی ١٤٢ دەسەڵات بۆ کەرکوکییە رەسەنەکان بەدەست دەهێنێ و دەسەڵات دەداتەوە دەست کەرکوکییە رەسەنەکان.