كاوێز مەلا پەروێز رۆژنامەنووس و كەسایەتیی سەربەخۆ، لە دیدارێكی میدیاییدا تیشك دەخاتەسەر گرنگیی لیستی ١٤٢ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك و پێیوایە «یەكێتی، عاقڵانە توانیویەتی لیستێك دروست بكات».
لە دیدارەكەدا، كاوێز مەلا پەروێز، لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە، دەڵێت: كاندیدەكانی یەكێتی خەڵكی زۆر بەهێزیان تێدایە و یەكێتی، عاقڵانە توانیویەتی لیستێك دروست بكات، كە زۆر حزبیانە نییە و خەڵكی دەرەوەی یەكێتیش لەناو ئەو لیستەدا هەیە».
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئەو رۆژنامەنووسە، داوا لە كەركوكییەكان دەكات جدی بن لەم هەڵبژاردنەدا، كە دەتوانن ئەو هاوكێشە خراپەی هەبووە لە رابردوودا، بە دەنگەكانیان راستی بكەنەوە.