له‌ داستانی قه‌یوان- ماوه‌ته‌وه‌

سه‌ربورده‌ی خه‌باتی شه‌هید نوری زییه‌كه‌

09:53 - 2022-05-23
ڕاپۆرت
820 جار خوێندراوەتەوە

بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید

 شه‌هید نوری عه‌بدوڵڵا نادر ناسراو به‌ نوری زییه‌كه‌، ساڵی 1968 له‌ گوندی زییه‌كه‌ی ناوچه‌ی بازیان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی جوتیاری كوردپه‌روه‌ر له‌دایك بووه‌، ساڵی 1974 مامێكی به‌ناوی تایه‌ر نادر شه‌هیدبووه‌.

ئه‌م رۆڵه‌ هۆشیاره‌ی نیشتمان هه‌تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌، له‌و رۆژگاره‌دا به‌هۆی نه‌بوونی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له‌ ناوچه‌كه‌یاندا نه‌یتوانیوه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن بدات، سه‌ره‌تای ژیانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا به‌كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه‌ به‌سه‌ربردووه‌.
ساڵی 1983 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك-ه‌وه‌ و ساڵی دواتر بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌رتی دووی بازیانی تیپی 57ی سه‌گرمه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازاو چاپوك بووه‌، به‌شداریی زۆر شه‌ڕ و چالاكیی كردووه‌، وه‌ك: شه‌ڕه‌كانی سنووری كه‌رته‌كه‌ی، شه‌ڕه‌كانی قه‌ره‌داغ و گرتنی زنجیره‌ شاخی به‌رانان-گڵه‌زه‌رده‌، شه‌ڕه‌كانی كێله‌سپی و گرتنی ڕه‌بایه‌كانی هه‌یاسی، شه‌ڕی زه‌نانی له‌ گه‌رمیان، داستانه‌كانی دابان-هه‌لاج، قه‌یوان-ماوه‌ت، به‌گشتی له‌و نه‌به‌ردیانه‌دا له‌گه‌ڵ تیپی 57ی سه‌رگرمه‌دا زه‌بری كاریگه‌ریان له‌ هێزه‌كانی دوژمن وه‌شاندووه‌.
سه‌د مه‌خابن، ئه‌م پێشمه‌رگه‌ ئازاو جه‌ربه‌زه‌یه‌ له‌ رۆژی 1/7/1986 له‌ داستانی قه‌یوان-ماوه‌تدا له‌ شاخی كارێزه‌ شه‌هیدكراو گیانی پاكی گه‌یشته‌ كاروانی سه‌روه‌ران.
له‌دوای شه‌هیدبوونی به‌ هه‌وڵی هاوڕێكانی ته‌رمه‌كه‌ی براوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی بازیان و له‌ گۆڕستانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌خاك سپێراوه‌.

#سەروەران

بابەتە پەیوەندیدارەکان