لیستی یەكێتی پارێزگاری لە كوردستانیبوونی ناوچە جێناكۆكەكان دەكات

01:33 - 2023-11-05
کوردستان
386 جار خوێندراوەتەوە


سەباح كەریم عەباس كاندیدی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای دیالە ژمارە ١٢٠ بە PUKMEDIAی راگەیاند: یەكێتی پارێزگاری لە كوردستانیبوونی ناوچە جێناكۆكەكان لەناویاندا پارێزگای دیالە دەكات و ئامانجییەتی زۆرترین كاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگاكە.
سەباح كەریم داوای  لە هاووڵاتیانی پارێزگای دیالە بە كورد و عەرەب و توركمان و پێكهاتەكانی دیكە كرد دەنگ بە كاندیدانی لیستی یەكێتی لە پارێزگاكە بدەن، بۆئەوەی لە داهاتوودا رێگربن لەو تاك بڕیاری و زەوتكردنی مافەكانیان كە هەبووە، چونكە خزمەتكردن و بە یەكچاو سەیركردنی سەرجەم پێكهاتەكان تەنها بە یەكێتی دەكرێت.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان