تەمەن تەنیا ژمارەیە و پیری پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە

06:55 - 2023-11-06
هەمەرەنگ
235 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا، بە رەسمی سەلماندی تەمەن تەنیا ژمارەیە و پیری پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، زانکۆی ستانفۆرد بە سەرپەرشتی مایکڵ سنایدەر لە رەوتی تەندروستی سەدان ژنیان کۆڵیەوە، کە تەمەنیان لەنێوان 36 تاکو 68 ساڵ بوو.
لە ئاکامدا دەرکەوت ئەوانەی خاوەن لەشێکی تەندروستن، لەش و پێست و کۆئەندامە جۆراوجۆرەکانیان بە گەنجی ماوەتەوە و رێگربووە لەوەی پیر ببن.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشکرد، پاراستنی دڵ و جگەر و گورچیلە و گەدە لەلایەک و رێگریکردن لە زیادبوونی کێش و چەوری لەش لەلایەکی تر، کەسەکە بە گەنجی دەهێڵێتەوە.

سەرچاوە: independent

بابەتە پەیوەندیدارەکان