تەنیا نیتۆ ماوە

09:57 - 2023-11-07
وەرزش
126 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی  كۆتایی رابیتەی یاریزانە كچە موحتەریفەكان لە كانكۆنی مەكسیك بەردەوامە.
ئەم پاڵەوانێتییە یەكەم تا هەشتەم یاریزانی ریزبەندیی كچان بەشداریی تیادا دەكەن، بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، یەكەمی هەردوو گروپەكە دەگەنە یاریی كۆتایی، یارییەكانیش لە رۆژی 29/10/2023 –ەوە دەستیانپێكردووە و ددەبێت دوێنێ دووشەممە 7/11/2023 یاریی كۆتاییەكەشی كرابێت.
لە گروپی یەكەمدا (جیسیكا بیگۆلا و ئارینا سابلینكا و ئیلینا رایباكینا و مارییا ساكاری) بەشداربوون، هەریەكەو 3 یارییان لە نێوان خۆیاندا كرد، سەرنجام جیسیكۆ بیگۆلا پاش بردنەوە لە وانی تر و بە سێ بردنەوە یەكەم و سابلینكاش بە دوو بردنەوەو یەك دۆڕاندن بە بیگۆلا دووەمی گروپەكە بوون و بۆ دوو یاریی پێشكۆتایی سەركەوتن.
لە گروپی دووەمیشدا(ئیگا شیڤۆتیك و كۆكۆجۆف و ئونس جابر و ماركیتا ڤاندرسۆڤا) بەشدار بوون، شیڤۆتیك بە سێ بردنەوەی لەیاریزانەكانی گروپەكەی یەكەم و كۆكۆجۆفیش بە دوو بردنەوەو دۆڕاندنێك بە شیڤیۆتیك دووەمی گروپەكە بوو بۆ دوو یاریی پێش كۆتایی سەركەوتن.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6/11 دوو یاریی پێشكۆتاییش بەمشێوەیە كران:
* شیڤۆتیك    (2)×   (0)سابلینكا.
* جیسیكا بیگۆلا(2)×(0)كۆكۆجۆف.
بەم دوو ئەنجامەش هەردوو دەبێت شیڤیۆتیک و بیگۆلا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە یاریی كۆتاییان كردبێت.
كوڕان
لەلایەكی تریشەوە دوا ماستەرزی کوڕان كە ماستەرزی پاریس پێرسی-یە لە فەرەنسا کۆتاییهات، شەوی یەكشەممە 5/11/2023 یاریی کۆتاییەکەی کراو جۆکۆڤیچی سربی بوو بە پاڵەوانی ئەم ماستەرزە،  پاش ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا 2-0 لە گریگۆری دیمترۆڤی بولگاری بردەوە. 
بەم بردنەوەویە جۆکۆڤیچ سێ ریکۆردی جیهانی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد، یەکەمیان ئەمە حەوتەم جامی ئەم ماستەرزەیە بەرزی دەکاتەوە، دووەمیشیان بوو بە خاوەنی 40 جامی ماستەرز، ئەمە 58 -مین یاریی کۆتایی ماستەرزەکانە کە ئەم پاڵەوانە سربییە دەیکات و ئەم سێ ریکۆردەش بوون بە ناوی ئەمەوە.
نیتۆ
هەر لەم ماستەرزەشەوە دوا دوو یاریزانی سەركەوتوو بۆ پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی  كۆتایی رابیتەی یاریزانە كوڕە موحتەریفەكان (نیتۆ) سەركەوتن كە ساشا زڤیریڤی ئەڵمانی و هۆگلەر رۆنی دانیماركی بوون، پێشتریش (جۆكۆڤیچ و ئەلكاراز و میدڤیدییڤ و سینەر و رۆبۆلیڤ و تیستیباس) بۆ ئەم پاڵەوانێتییە سەركەوتبوون و ئێستا هەر هەشت یاریزانەكە دەركەوتوون و یارییەكانی پاڵەوانێتیی (نیتۆ) رۆژی یەكشەممە 12/11/2023 لە تۆرینۆ دەستپێدەكات. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان