شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، لە ژمارەیەك كۆبوونەوەدا لەگەڵ كادران، خوێندكاران و لاواندا، جەختیكردەوە كە هەموان كاربكەین بۆ سەرخستنی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكاندا.
لە كۆبوونەوەكاندا، كە ئێوارەی رۆژی 5/11 لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوون، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەگرنگییەوە باسی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد و دووپاتیكردەوە كە پێویستە هەموان وەك یەك تیم بەگوڕوتینەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنەكاندا.