رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(31)
به‌یانییه‌كی ساڵی 523ی زاینی كه‌سێك له ده‌رگای پێشه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی بۆیسوس (Boethius)ی دا. بۆیسوس له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی چل ساڵ بوو، رۆشنبیرێكی زۆر ناسراو و سه‌ركه‌وتووبوو. هه‌روه‌ها زۆر متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بوو، له خێزانێكی خانه‌داندا له‌دایكببوو. دایك و باوكی زۆر بایه‌خیان به خوێندنی منداڵه‌كانیان ده‌دا و باشترین مامۆستایان بۆ ده‌گرتن. بۆیسوس له زه‌مانی پاشایه‌تی تیۆدۆریك (King Theodoric)دا به‌زرترین پێگه‌ی هه‌بوو. ژنێكی خوێنده‌واری هێنابوو، منداڵی عاقڵ و ساغڵه‌می هه‌بوو. حه‌ز و ئاره‌زووی وه‌رگێڕان بوو، هه‌موو كاتی خۆی بۆ وه‌رگێڕانی كتێب له زمانی یۆنانییه‌وه بۆ لاتینی ته‌رخان ده‌كرد. (له‌و رۆژگاره‌دا كه‌سانێكی زۆر به باشی زمانی یۆنانییان ده‌زانی و ده‌یانتوانی نوسخه‌ی ئه‌سڵی بخوێننه‌وه.) به‌هه‌رحاڵ سامان، متمانه، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی توانای داهێنانی بۆیسوس له به‌رزترین ئاستدا بوو. له‌و به‌یانییه‌دا ده‌سگیركرا و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دایه‌پاڵی له‌گه‌ڵ گروپێكی نهێنیدا دژی تیۆدۆریك رێكه‌وتووه و به‌نیازی كوشتنی پاشا بوون. بۆیه فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵیدا گیرا، له‌وانه: پاره، كتێبخانه، خانووه‌كانی، وێنه و جلوبه‌رگه گرانبه‌هاكانی. دوا كتێبی به‌ناوی دڵدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه
(Consolation of Philosophy) له زینداندا نووسی و ساڵێك دوای ده‌سگیركردنی به شمشێر له ملی درا. ئێستا مه‌زاری بۆیسوس له كڵێسای سان پیترۆ (San Petro)یه، 42 كیلۆمه‌تر له باشووری خۆرئاوای میلانۆوه له ئیتالیا.
كتێبه‌كه‌ی بۆیسوس
كتێبی دڵدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست كه زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو كتێبه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌ت نه‌كردووه، ئه‌ی ئه‌م كتێبه له‌باره‌ی چییه‌وه بوو؟
بۆیسوس له بێتاقه‌تی و ترس‌دا، چاوه‌ڕێی ئیعدام بوو له ناكاو فه‌لسه‌فه مێشكی داگیركرد و كۆمه‌ڵێ بابه‌تی بۆ روونكرده‌وه و بووه هۆی دڵدانه‌وه‌ی، تا ئه‌و راده‌یه‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئیعدامه‌كه‌ی له‌بیر بچێته‌وه و له‌گه‌ڵ بارودۆخی زینداندا رابێت. له‌م كتێبه‌دا بۆیسوس بایه‌خی به كۆمه‌ڵێ بابه‌ت داوه كه باسكردنی خراپ نییه:
1-باوه‌ڕ به‌چاره‌نووس بێنه، له سه‌رده‌می بۆیسوسدا خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وابوو، خوایه‌ك هه‌یه به ناوی فۆرچونا (Fortuna) كه چه‌رخی چاره‌نووس ده‌سوڕێنێت و به‌شی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ی چه‌رخه‌كه هه‌میشه ده‌گۆڕێت. هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ كه‌س كاتێك ده‌چنه سه‌ره‌وه‌ی چهرخهكهوه هه‌وڵده‌ده‌ن بیگرن و له جووڵه‌ی بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌سه‌ره‌وه بمێننه‌وه، به‌ڵام هێزی فۆرچونا به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێت و دووباره چه‌رخه‌كه ده‌كه‌وێته جووڵه و شوێنی مرۆڤه‌كه ده‌گۆڕێت.
سكاڵا مه‌كه
2-هه‌ر شتێكت هه‌یه له‌وانه: سه‌لامه‌تی، هاوسه‌ر، مناڵ، هاوڕێ، خانوو، سامان، نیشتمان، متمانه و پێگه‌ت هه‌ر هه‌موویان قابیلی له دهستدانن، وای دابنێ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ت به خواستن وه‌رگرتووه، بۆیه زۆر دڵت پێیان خۆش نه‌بێت، ئارامی خۆت بپارێزه و خۆشحاڵبه كه چاره‌نووس به‌خشنده بووه له‌گه‌ڵت و هه‌موویانی پێداویت.
3- ئه‌گه‌ر تۆش وه‌كو بۆیسوس سه‌روه‌ت و سامان و هه‌موو شتێكت له ده‌ست دا، ئه‌وه‌ت له یاد بێت هه‌میشه به‌خته‌وه‌ری و رووداوه خۆشه‌كان له ژیانتدا به‌سه‌ر رووداوه خراپ و ناخۆشه‌كاندا زاڵ ده‌بن، بۆیه سكاڵا مه‌كه، چونكه له‌و كاته‌دا ئاه و ناڵه بێسووده.
4-هه‌میشه ئه‌وه‌ت له یاد بێت هیچ كه‌سێك ناتوانێت فیكر و بیروبۆچوون و كه‌ره‌سه عهقڵییهكانت لێ زه‌وت بكات. له كاتی زیان و ئه‌و كاره‌ساتانه‌دا كه به‌سه‌رت دێن، فیكر و بیروبۆچوونه‌كانت هه‌میشه وه‌كو سندوقێك وان له مێشكتدا و ئه‌مه ئه‌و قه‌ڵایه‌ی عه‌قڵته كه قابیلی داگیركردن نییه و هه‌میشه ده‌توانیت سوودی لێوه‌ربگریت. ده‌توانیت له قه‌ڵای مێشكتدا ئازادانه فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌یت و كه‌س ناتوانێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ت لێ زه‌وت بكات.
قوتابخانه‌ی ره‌واقیگه‌ری
هه‌ڵبه‌ته دڵنیام تۆ پێشان هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ت خوێندۆته‌وه و بیستووته. ته‌نانه‌ت ده‌توانم به جورئه‌ته‌وه بڵێم ئه‌م بابه‌تانه به‌لای بۆیسوسیشهوه تازه نه‌بوون و پێشان له جێگایه‌ك خوێندوویه‌تییه‌وه یان بیستوویه‌تی. ئه‌م بابه‌تانه بنه‌مای سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی قوتابخانه‌ی رهواقیگهرییه (Stoicism) كه پایه‌داڕشتنی بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه (ته‌قریبه‌ن هه‌زار ساڵ پێش له‌دایكبوونی بۆیسوس له ئه‌سینا).
له دوو سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایندا ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له یۆنان سه‌ری هه‌ڵدا و له رۆما دووباره بووه جێگای بایه‌خ، كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان كه په‌یڕه‌وی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌یان ده‌كرد بریتین له: سینیكا كه (ملیۆنێر) بوو، ئیپیكتیتوس (Epictetus) كه (كۆیله) بوو، هه‌روه‌ها ماركوس ئهرلیوس (ئیمپراتۆری رۆمانی). له راستیدا قوتابخانه‌ی ره‌واقیگه‌ری لقێكی فه‌لسه‌فه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار سه‌باره‌ت به ژیانی رۆژانه ده‌داته‌وه. به رای من لقه‌كانی دیكه‌ی فه‌لسه‌فه له‌وانه‌یه له رووی باڵایی فكر و ئاستی رۆشنبیریی مرۆڤه‌وه به‌رزتر بن، به‌ڵام وه‌كو پێویست كرداری نین و وه‌ڵامی ئه‌و پێداویستیانه‌ی مرۆڤ ناده‌نه‌وه كه به‌درێژایی ژیانی رۆژانه دێنه رێی.
ئێستا به ته‌واوی له‌بیركراوه
بۆیسوس یه‌كێك بوو له دوا په‌یڕه‌وه‌كانی ئه‌م قوتابخانه‌یه و دوای ئه‌و له‌گه‌ڵ ره‌واجی مه‌سیحییه‌تدا له قاره‌ی ئه‌وروپا ئه‌م قوتابخانه‌یه ورده ورده له مێشكی خه‌ڵكدا كاڵ بۆوه و دوای هه‌ڵهاتنی خۆری سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری قوتابخانه‌ی ره‌واقیگه‌ری به ته‌واوی له‌بیركرا و ژیانی تاكه كه‌سیش له‌گه‌ڵیدا له‌بیركرا و ئه‌م له‌بیركردنه هه‌تا رۆژگاری ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك كه‌س لێره و له‌وێ ئه‌م شێوازه بیركردنه‌وه‌یه باس ده‌كه‌ن و تیشكی ده‌خه‌نه سه‌ر، وه‌كو ڤیكتۆر فرانكل كه خۆی له دۆزه‌خی نازییه‌كان رزگاری بووه نووسیویه‌تی: «دوا ئازادی مرۆڤ له‌به‌رده‌میدا بژارده‌ی خۆیه‌تی واته: هه‌ڵوێستی مرۆڤ خۆی له‌به‌رامبه‌ر شته‌كاندا» قه‌ڵای عه‌قڵ به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی وه‌سف ده‌كات. ئه‌گه‌ر (پریمۆ لیڤی) بخوێنیته‌وه سه‌رسام ده‌بیت له ئاستی بوێری گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی له سه‌ربازگه‌ی گیراوه‌كاندا. هه‌روه‌ها (جه‌یمس ستۆكدهیل) كه حه‌وت ساڵی ته‌مه‌نی له زیندانی ڤێتنامدا به‌سه‌ر برد، به‌سه‌رهاته‌كه‌یم له به‌شی (27)ی ئه‌م كتێبه‌دا باسكردووه.
باوه‌ڕیان به‌چاره‌نووس
به‌هه‌رحاڵ به گشتی زۆربه‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌مڕۆ ئاشنای ئایدیا و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ره‌واقییه‌كان نین. ئیتر زۆربه‌ی خه‌ڵك باوه‌ڕیان به‌چاره‌نووس نییه و به‌دبه‌ختییه‌كانی وه‌كو بێكاری، برسێتی، شه‌ڕ، نه‌خۆشی و ته‌نانه‌ت مردنیش به‌وه ده‌زانن كه له كێشه و هه‌ڵه‌یه‌كی سیستماتیكه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
به‌ڵام به رای من ئه‌م شێوازه بیركردنه‌وه‌یه ته‌واو هه‌ڵه‌یه. له راستیدا هه‌رچه‌نده ئه‌و زه‌بت و رهبتانهی حوكمی دنیا ده‌كه‌ن ئاڵۆزتر ده‌بن، ئه‌گه‌ری گورز به‌ركه‌وتن له‌ده‌ستی چاره‌نووس زیاتر ده‌بێت. ئه‌و گورزانه‌ی كه له‌وانه‌یه تاقینهكرابنهوه و قابیلی پێشبینی نه‌بن، به‌م پێیه به‌های ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ ئامرازی مێشك سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ین كه بتوانن له رووی هه‌سته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شكست و ناخۆشی ئاماده‌مان بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ته پێویست ناكات تۆ بگه‌یته پێگه و توانای مادی بۆیسوس بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له قورسه‌كان تاقیبكه‌یته‌وه و هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بده‌یت، به‌ڵكو یه‌ك قه‌یرانی دارایی جیهانی ده‌توانێت ژیانی هه‌موو خه‌ڵك بگۆڕێت و سامانیان به‌با بدات، یان گریمان ده‌زگیرانه‌كه‌ت یان هاوسه‌ره‌كه‌ت له رێگه‌ی فهیسبووكهوه كه‌سێكی تر بناسێت و له ماڵه‌كه بتكاته ده‌ره‌وه. هه‌موو ئه‌م رووداوانه زۆر خراپ و وێرانكه‌رن، به‌ڵام هیچیان نابنه هۆی مردنی تۆ، وێڕای ئه‌وه‌ش بێگومانم هه‌تا ئێستا باش ده‌ره‌قه‌تی گه‌مه‌ی چاره‌نووس هاتوویت. حسابی ئه‌وه بكه دایكی نه‌نكت چه‌نده زه‌حمه‌تی كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌نكت بهێنێته دنیاوه و گه‌وره‌ی بكات. هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته بۆ نه‌نكت و دایكت له‌به‌رچاو بگره. ئێستا به رای تۆ ئایا نیگه‌رانی تۆ له به‌رزی و نزمی پشكه‌كانت له بازاڕی بۆرسه له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی و زه‌حمه‌تی ئه‌وان بۆ گه‌وره‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك له خێزان كێشاویانه قابیلی به‌راوردكردنه؟
به‌خته‌وه‌ریی راسته‌قینه له مێشكتدایه
هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌به‌ر چاو بێت كه دنیا پڕه له ناخۆشی، پشێوی و رووداوه‌كانی شانس و به‌خت و هه‌موو كاتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژیانت بگۆڕێت. وێڕای ئه‌وه‌ش تۆ خۆشی له ئوتومبیلی گرانبه‌ها، حسابی بانكی یان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆتدا نادۆزیته‌وه. چونكه هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێت له كه‌متر له چركه‌یه‌كدا له‌ناو بچن. هه‌روه‌كو ئه‌وه له بۆیسوس روویدا. كه‌واته ئه‌وه‌ت له بیربێت كه شادی و به‌خته‌وه‌ریی راسته‌قینه هه‌میشه له مێشكتدا هه‌یه، به‌م پێیه ده‌بێت له‌سه‌ر قه‌ڵای مێشكت و بیروبۆچوونه‌كانت سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌یت، نه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ شت له وهرشهیهكدا.
سه‌رچاوه:
كتێبی/ هنر خوب زیستن، ص172-176