پاش ئەوەی ئەنتۆلی گوستاڤۆ، لە ئابی ساڵی رابردوو وەک سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا، بە فڕۆکە سەرۆکایەتییەکەی بە جیهاندا دەگەڕێت و ئاسەواری وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە.
گوستاڤۆ تا ئێستا 560 ئاسەواری کۆنی کۆڵۆمبیای لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا لە وڵاتە جیاوازەکانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، بەلجیکا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا و مەکسیک گەڕاندۆتەوە بۆ وڵاتەکەی.
ئەم کارەی گوستاڤۆ لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیەوە رەخنەی زۆری لێدەگیرێت، بەو پێیەی بە بەهەدەردانی سامانی وڵات ناوی دەبەن.
سەرچاوە: أخبار اليوم