سەرۆك كۆمار: پاراستنی دەستوور و چەسپاندنی ئاسایش

10:53 - 2023-11-08
عیراق
349 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە وەفدێكی یەكێتیی پەرلەمانتارانی عیراقی بە سەرۆكایەتیی مونتەسەر ئیمارە. 
 لە میانی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە ئەركی سەرەكیی ئێستا پاراستنی دەستوور و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابوورییە، ئاماژەی بەوەشدا: سەرۆكایەتیی كۆمار چەندین رەشنووسی یاسای پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە بۆ پەسەندكردن و كاریش دەكرێت بۆ چاوخشاندنەوە بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە، هەروەها سەرۆكایەتیی كۆمار هەوڵیداوە بۆ ئازادكردنی ئەو دەستبەسەركراوانە كە ماوەی سزاكانیان بەسەرچووە.
هەروەها سەرۆك كۆمار تیشكی خستەسەر پەیوەندییە باشەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، لەم نێوەندەدا ئاماژەی بە خواستی سەركردەی وڵاتانی دۆست و برا كرد كە عیراق رۆڵی سەرەكی خۆی لە ناوچەكەدا بگێڕێت لەپێناوی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیریدا.


# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان