ئا: لە فارسییەوە/ هاوار نه‌سره‌دین
2-2 كۆتایی
رۆبه‌رت ده‌نیرۆ له ئه‌مریكادا له‌دایكبووه و ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه، به‌ڵام له ساڵی 2004 ناسنامه‌ی ئیتالیاشیان پێ به‌خشیوه. حكومه‌تی ئیتالیا رایگه‌یاند: به هۆی پاشخانه گه‌وره هونه‌رییه‌كه‌ی و ئه‌و ده‌ستكه‌وته گه‌ورانه‌ی له بواره‌كه‌ی خۆیدا به ده‌ستیهێناوه، مافی به ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی وڵاتی باووباپیریان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووه.
یه‌كێك له قۆناغه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی ژیانی رۆبه‌رت ده‌نیرۆ، ساڵی 1998 ه له فه‌ره‌نسا، كاتێك پۆلیسی ئه‌و وڵاته به دوای باندێكی فرۆشتنی كیژۆڵهوهن، ده‌نیرۆ بانگهێشت ده‌كه‌ن و 10 سه‌عات لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ده‌نیرۆ به هۆی ئه‌و رووداوه‌وه زۆر تووڕه و نیگه‌ران بووه. به ره‌سمی سكاڵای له‌سه‌ر پۆلیس تۆماركرد و رایگه‌یاند: چیتر پێ ناخاته سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته و داواشی كرد كه‌س روو له‌و وڵاته نه‌كات. به‌ڵام دواتر هێور بووه‌وه و ساڵی 2011 لێپرسراوێتی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندی فێستیڤاڵی كانی گرته ئه‌ستۆ كه له پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2015 و به سه‌رنجدان له رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كان له چه‌ند فیلمێكدا به درێژایی ده‌یان ساڵی مێژووی سینه‌ما، رۆبه‌رت ده‌نیرۆ به باشترین ئه‌كته‌ری هه‌موو قۆناغه‌كان ده‌ستنیشان كرا. له 200 باشترین فیلمی مێژووی سینه‌ما، كه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا تیشكی خرابووه سه‌ر، ده‌نیرۆ له 7 فیلمیاندا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕابوو. به‌وپێیه هیچ ئه‌كته‌رێكی تر شانی له شانی ده‌نیرۆ نه‌ده‌دا. (باوكی رۆحی، رۆژێك له رۆژانی ئه‌مریكا، شۆفێری ته‌كسی، گای هار، كازینۆ و رواچی كه‌ڵه‌كێوی) ئه‌و فیلمانه‌ن رۆبه‌رت ده‌نیرۆ رۆڵێكی گرنگ و ناوازه‌ی تیایاندا گێڕاوه.
ده‌نیرۆ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر
سه‌ره‌ڕای نواندن و بینینی رۆڵ، رۆبه‌رت ده‌نیرۆ چه‌ند فیلمێكی ده‌رهێناوه. یه‌كه‌م فیلمی ده‌رهێنراوی ده‌نیرۆ فیلمی چیرۆكی برۆنێكس- 1993 بوو. دواتریش فیلمی شوانی ناوازه‌ی به‌رهه‌مهێنا پاشان دیكۆمێنتارییهكی له‌سه‌ر باوكی ئاماده‌كرد به ناوی به یادی رۆبه‌رت دهنیرۆی باوك.
ئاماده‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه نه‌بوو
رۆبه‌رت ده‌نیرۆ له ساڵی 1974 له به‌شی دووه‌می فیلمی باوكی رۆحی و به بینینی رۆڵی دۆن كۆرلۆنه شوناسێكی هونه‌ری تری دا به‌خۆی و خۆی وه‌ك ئه‌كته‌رێكی به‌توانا به خه‌ڵكانی تر ناساند. توانیشی خه‌ڵاتی ئۆسكار بباته‌وه. به‌ڵام له كاتی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه، ده‌نیرۆ سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی فیلمی 1900 بوو، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به ستافی فیلمه‌كه‌ی دابوو، پابه‌ندبوونی خۆی به گرێبه‌سته‌كه برده سه‌ر و ئاماده‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه نه‌بوو. داوای كرد كۆپۆلا ده‌رهێنه‌ری فیلمی باوكی رۆحی له‌بری ئه‌و خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ده‌نیرۆ بۆ بینینی رۆڵی دۆن كۆرلیۆنی سه‌ردانی سیسیل ده‌كات له ئیتالیا. هه‌روه‌ها خۆی فێری ئه‌و زاراوه تایبه‌ته ئیتالییه ده‌كات كه دانیشتووانی سیسیل و دۆن كۆرلیۆنی قسه‌ی پێده‌كه‌ن. له ماوه‌ی ته‌نیا چوار مانگدا، هاوشێوه‌ی خودی سیسیلییهكان ئه‌و زاراوه ئیتالییه به جوانی فێر ده‌بێت.
شۆفێری ته‌كسی
ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك له‌سه‌ر رۆڵی ده‌نیرۆ له فیلمه‌كانیدا بكرێت، دوور نییه نواندنه‌كه‌ی له فیلمی شۆڤێری ته‌كسی، زۆرترین ده‌نگ بهێنێت. ده‌نیرۆ له دوای هه‌ر فیلمێكه‌وه زیاتر ناوبانگی ده‌رده‌كرد. بانگهێشته‌كه‌ی سكۆرسیسی بۆ رۆڵ بینین له فیلمی شۆفێری ته‌كسی قبووڵ كرد. له‌و فیلمه‌دا ده‌ستكراوه‌تر بوو، هه‌روه‌ها له كاتی رۆڵ بینین‌دا سه‌ربه‌خۆتر مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد بۆیه له ئاكامدا له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماكان به‌شكۆوه ده‌ركه‌وت. له‌و فیلمه‌دا ده‌نیرۆ رۆڵی كۆنه سه‌ربازێكی شه‌ڕی ڤێتنامی ده‌گێڕا دوای خزمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی ببووه شۆفێری ته‌كسی. ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی له‌گه‌ڵ دهنیرۆدا ده‌گێڕا، له چاوپێكه‌وتنێكدا وتبووی ده‌نیرۆ وه‌ك راهێنه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه و فێری كردووه چۆن له فیلم‌دا رۆڵ بگێڕێت. هه‌روه‌ها وتبووی له‌و ئیشه هاوبه‌شه‌دا ده‌نیرۆ هێنده كاریگه‌ریی به‌سه‌ره‌وه هه‌بووه، له قۆناغه‌كانی دواتری ژیانی هونه‌ریدا به ته‌واوی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
كێشی خۆی دابه‌زاند
ده‌نیرۆ له كاتی خۆئاماده‌كردن و وێنه‌گرتنی فیلمی شۆفێری ته‌كسی، رۆژانه 15 سه‌عات سواری ته‌كسییه‌كه‌ی ده‌بوو و به ناو نیویۆركدا ده‌سووڕایه‌وه. هاوكات گوێی له ژیاننامه‌ی ئارتۆر بێرمه‌ر ده‌گرت. بێرمه‌ر ئه‌و كه‌سه پیاوكوژه بوو كه سیناریۆی فیلمی شۆفێری ته‌كسی له‌سه‌ر ژیانی نووسرابوو. ده‌نیرۆ بۆ ئه‌وه‌ی له بێرمه‌ر بچێ، كێشی خۆی دابه‌زاند. هه‌روه‌ها خۆی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و ده‌مانچه راهێنا و به‌رده‌وام سه‌رنجی هه‌ڵسوكه‌وتی شۆفێرانی ته‌كسی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئیلهامیان لێوه وه‌ربگرێ. له كاتێكدا ده‌نیرۆ له‌ناو رۆڵه‌كه‌ی خۆیدا نغرۆ ببوو، ره‌خنه‌گران ستایش و ده‌ستخۆشانه‌یان ئاراسته ده‌كرد. فیلمی شۆفێری ته‌كسی خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێڕینی به‌ده‌ستهێنا و له چوار ئاستی جیاوازدا بووه به‌ربژێری خه‌ڵاتی ئۆسكار، كه یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كان تایبه‌ت بوو به باشترین ئه‌كته‌ری پیاو بۆ رۆبه‌رت ده‌نیرۆ، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ستنه‌هێنا. فیلمه‌كه‌یان وه‌ك فیلمێكی كلاسیك پێشوازی باشی لێكرا. دیالۆگێكی ئه‌و فیلمه‌ش، واته (له‌گه‌ڵ مندا قسه ده‌كه‌ی؟) بووه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ئه‌و وتانه‌ی له فیلمه‌وه ده‌چنه ناو خه‌ڵكه‌وه، به جۆرێك بووه یه‌كێك له ده به‌ناوبانگترین وته‌كانی مێژووی دامه‌زراوه سینه‌ماییه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو، له‌و فیلمه‌دا ده‌نیرۆ ته‌نیا 35 هه‌زار دۆلاری ده‌ستكه‌وت. ده‌نیرۆ له كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ به‌شداری له‌و فیلمه‌دا دایانای ناسی و دواتر بووه هاوسه‌ری. دایانا حه‌زی له‌وه بوو ببێته ئه‌كته‌ر. ده‌نیرۆ بانگهێشتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له فیلمی شۆفێری ته‌كسی پێكه‌وه رۆڵ بگێڕن. له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی فرۆشیاری ماركێت درا به دایانا. دواتر و له‌ساڵی 1988 لێكجیابوونه‌وه.
هاوكاریی نێوان رۆبه‌رت ده‌نیرۆ و مارتن سكۆرسیس له فیلمی شه‌قامه‌كانی خواره‌وه‌ی شار ده‌ستیپێكرد. دواتر پێكه‌وه چه‌ندین فیلمیان به‌رهه‌مهێنا. وه‌ك فیلمی گای هار، كه به هۆی ئه‌و فیلمه‌وه، ده‌نیرۆ خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین رۆڵی پیاو به‌ده‌ستهێنا. سكۆرسیس له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی زۆر به‌خته‌وه‌ره كه هاوڕێ و هاوكارێكی وه‌ك دهنیرۆی ناسیووه. ناسینی ده‌نیرۆ و سكۆرسیس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی منداڵیان هه‌ردووكیان هاوته‌مه‌نن. له گه‌ڕه‌كێكی نیویۆرك دراوسێ بوون.
ده‌نیرۆ و هاوڕێیه‌تی
له ساڵی 1977 فیلمی نیویۆرك له كاتی فرۆشتنی بلیتدا شكستی هێنا و بینه‌ر به‌پێی پێویست پێشوازی لێ نه‌كرد. به هۆیه‌وه سكۆرسیس گۆشه‌گیر و خه‌مۆك بوو، دواتر ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوو، به‌ڵام ده‌نیرۆ سكۆرسیسی له‌و دۆخه رزگار كرد. له ساڵی 1978 سكۆرسیس به هۆی ئالووده‌بوون و لاوازییه‌وه، نه‌خۆش كه‌وت و له نه‌خۆشخانه چاودێری ده‌كرا. له‌و كاته‌دا ده‌نیرۆ سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی فیلمی راوچی كه‌ڵه‌كێوی بوو. داوای له ده‌رهێنه‌ره‌كه كرد، پێویستی به‌وه‌یه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات و سكۆرسیس ببینێت. ده‌نیرۆ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ی كه له سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا رۆڵی هه‌بووه، رزگار بكات، دیارییه‌كی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد و له قه‌راغی قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی سكۆرسیس وه‌ستا و دیارییه‌كه‌ی نیشان دا و پێی وت: مارتین ده‌مه‌وێ ئه‌م چیرۆكه بكه‌یته فیلم. مارتینیش به سه‌رسوڕمانی و تووڕه‌ییه‌وه پێی وت چاوڕێ ده‌كه‌ی فیلمێكی وه‌رزشی به‌رهه‌مبهێنم؟ ده‌نیرۆ قسه‌كه‌ی پێ بڕی و وتی ئه‌وه چیته مارتین؟ من رۆڵی جاك لامۆتا ده‌بینم و تۆش له پشتی كامێراوهی. له‌و دۆخه‌دا سكۆرسیس نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری پێشنیازه‌كه‌ی ده‌نیرۆ بێته‌وه و قبووڵی كرد. هه‌رچه‌نده ئه‌و فیلمه‌ش له كاتی فرۆشتنی بلیتدا شكستی هێنا و داهاتێكی زۆری نه‌بوو. به‌ڵام ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ ده‌نیرۆ هه‌بوو، به جۆرێك به رۆڵگێڕان له‌و فیله‌مه‌دا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێنا و له چه‌ند فێستیڤاڵێكدا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات به‌ربژێر كرا هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گران ده‌ستخۆشی زۆریان ئاراسته‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی كرد. فیلمی گای هار18 ملیۆن دۆلاری تێدا خه‌رج كرا به‌ڵام ته‌نیا 24 ملیۆن داهاتی هه‌بوو.
ئالپاچینۆ و ده‌نیرۆ
ئالپاچینۆ و ده‌نیرۆ دوو روخساری ناوازه و ده‌گمه‌نی مێژووی سینه‌مای جیهانن. هه‌ر یه‌كه‌یان لایه‌نگری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لایه‌نگرانی ئه‌و ئه‌كته‌رانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی هونه‌ری ئه‌كته‌ره‌كان كه‌م ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێیان وایه له یه‌ك ئاستدا نین. كاتێكیش له چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌باره‌ت به‌و كێبڕكێیه پرسیاریان له ده‌نیرۆ كرد، له وه‌ڵامدا وتی نه‌خێر، ئه‌وان ده‌مێكه یه‌ك ده‌ناسن و كاری هاوبه‌شیان پێكه‌وه هه‌یه، هه‌ردووكیان بۆ رۆڵی هاوشێوه هه‌ڵبژێردراون. هه‌روه‌ها وتیشی به‌شێك له‌و شتانه‌ی ئێستا ده‌یكات ئالپاچینۆ فێری كردووه. بۆ نموونه ئالپاچینۆ حه‌زی له‌وه‌یه به‌رده‌وام سیناریۆی فیلمه‌كان بخوێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه كه ئێستا به درێژایی رۆژ سه‌رقاڵی ئه‌وه‌م و سیناریۆكان ده‌خوێنمه‌وه. ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره له چوار فیلمه‌دا پێكه‌وه كاریان كردووه، باوكی رۆحی 2 و هه‌ڵچوون و كوشتنی دادپه‌روه‌رانه و پیاوی ئیرلاند.
یه‌كێك له دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی فیلمی هه‌ڵچوون دیمه‌نێكه كه ده‌نیرۆ و ئالپاچینۆ پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن. ئه‌و دیمه‌نه به‌بێ هیچ خۆئاماده‌كردن و راهێنانێك یه‌كسه‌ر وێنه‌گیراوه. ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌ی ده‌نیرۆ بووه، چونكه پێی وابوو ئه‌و دیمه‌نه پێویستی به‌وه‌یه به‌بێ هیچ خۆئاماده‌كردن و راهێنانێك وێنه‌بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به جوانی و ناوازه‌یی به‌رهه‌م بێت. ئالپاچینۆ وتویه‌تی ده‌نیرۆ زۆر زیره‌كه، چونكه پێداگری ده‌كرد نابێ خۆیان بۆ ئه‌و دیمه‌نه ئاماده بكه‌ن. له‌سه‌ره‌تاوه ئالپاچینۆ گومانی هه‌بووه و هاوڕای ده‌نیرۆ نه‌بووه، به‌ڵام دواتر تێده‌گات ده‌نیرۆ له‌سه‌ر هه‌قه.
رۆبه‌رت ده‌نیرۆ له ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆیدا، تاكو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی ئۆسكار و گۆڵدن گڵوبی به ده‌ستهێناوه هه‌روه‌ها شه‌ش جاریش بهربژێربووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات. له‌ساڵی 2009 یه‌كێك بوو له‌و پێنج كه‌سه‌ی خه‌ڵاتی كه‌نه‌دییان وه‌رگرت. له 2016 خه‌ڵاتی ئازادی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگرت. له ساڵی 2020 خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك له ده‌ستكه‌وتی هونه‌ری وه‌رگرت له ئاستی ئه‌نجومه‌نی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌مریكا. ده‌نیرۆ چه‌ند جارێك وتویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ببیته ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو، پێویسته به هه‌موو بوون و ده‌رونته‌وه هه‌ست به پیشه و ئه‌ركه‌كه‌ت بكه‌یت و پاشان له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست هه‌نگاو بنێی. كاتێكیش لێیان پرسی ئه‌گه‌ر ئامۆژگارییه‌كی گه‌نجی خۆت بكه‌ی، چی پێ ده‌ڵێی. وه‌ڵامی دایه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌توانی ئیش بكه‌ی ئه‌وا تۆ به‌خته‌وه‌ریت. گرنگه گوێ له هه‌موان بگریت و سوود له په‌نده‌كانیان وه‌ربگریت. به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌بێ تۆ بڕیار بده‌یت كه چۆنچۆنی ئیش بكه‌ی. ئه‌وه‌ش تۆ ده‌كاته كه‌سێكی تایبه‌ت و ناوازه و بێ وێنه.
بڕیاره رۆبه‌رت ده‌نیرۆ له ته‌مه‌نی 80 ساڵی خۆیدا فیلمێكی نوێی بڵاوبێته‌وه. ئه‌و فیلمه ده‌یه‌م فیلمی هاوبه‌شی نێوان ده‌نیرۆ و سكۆرسیسه. فیلمێكی ئه‌كشنی تاوانكارانه‌یه. یه‌كه‌مجار له 76 همین فێستیڤاڵی كاندا نمایش كرا و 9 ده‌قه بینه‌ران و ئاماده‌بووان وه‌ك ده‌ستخۆشیان لێ‌كرد و چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا. له فیلهمهكدا لیۆناردۆ دیكا پروێش به‌شداره، ئه‌وه شه‌شه‌م فیلمی هاوبه‌شی نێوان ده‌نیرۆ و دیكاپروێیه.
ده‌نیرۆ به هاوكارییه مرۆییه‌كانیشی به‌ناوبانگه. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه پشتیوانی له پاراستنی ژینگه ده‌كات. هه‌روه‌ها پشتیوانی له رێكخراوه ژینگهپارێزهكان ده‌كات. هاوكات پشتیوانی مافی منداڵانه و هاوكاری پێشكه‌ش به‌و رێكخراوانه ده‌كات كه له‌بواری په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتدا چالاكن.
سه‌رچاوه: یوتوب
بیوگرافی و حقایق عجیب رابرت دنیرو- آرش مووی