ئەمریکا: دەستیکردووە بە کارکردن بۆ دروستکردنی دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەلەستین

10:59 - 2023-11-11
جیهان
218 جار خوێندراوەتەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بۆ کۆتاییھێنان بە کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین، دەستیانکردووە بەکارکردن بۆ بونیادنانی دوو دەوڵەتی جیا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە نیودەلھیی پایتەختی ھیندستان رایگەیاند، رووداوەکانی حەوتی مانگی رابردوو دەریانخست کە کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین، پێویستی بە ئاشتییەکی گشتگیرە، بۆ ئەوەش ئەمریکا دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر پڕۆژەی بونیادنانی دوو دەوڵەتی جیا بۆ ئیسرائیل و فەلەستینییەکان.
ساڵانی 60کانی سەدەی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیارنامەی ژمارە 242، پێشنیازی دروستکردنی دوو دەوڵەتی دراوسێی بۆ فەلەستین و ئیسرائیل پەسەند کرد، بە پێی پێشنیازەکە دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر 78٪ی خاکی مێژوویی فەلەستین و دەوڵەتی فەلەستینیش لەسەر 22٪ی خاکەکەی دروستدەکرێت و کەناری خۆرئاوا و کەرتی غەزەش دەبن بە بەشێک لە دەوڵەتی فەلەستین و قودسی خۆرھەڵاتیش پایتەختی دەوڵەتەکە دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان