خلێفی: لە خولی سعودی ناترسین

11:12 - 2023-11-11
وەرزش
138 جار خوێندراوەتەوە

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە نوێترتین دیمانەیدا رایگەیاند کە خولی سعودی هیچ مەترسیەک لەسەر خولەکانی ئەوروپا دروستناکات.
خلێفی لە دیمانەکەیدا لەگەڵ  رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە کە خولەکانی ئەوروپا باشترین یاریزانەکان و یانەکان و پێشبڕکێکانی هەیە و مێژوویەکی دەوڵەمەند و گەورەترین هاندەریشیان هەیە، هەموو ئەمانەش بەیەکەوە پێکهاتەی سەرکەوتنی خولەکانن، هەر بۆیە خولی سعودی هیچ مەترسیەک لەسەر ئەوروپا دروستنکات.
خلێفی باسی لەوەش کردووە کە  بەهێزکردنی  پاریس سانجێرمان پلانێکی درێژخایەنە و لەسەر بنەمای چەند خولێک بڕیاری لێنادرێت و بەردەوامدەبن لە بەرەوپێشبردنی یانەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان