2023 شانزەهەمین فێستیڤاڵی بەدرخان بەڕێوەدەچێت

11:38 - 2022-05-23
هەمەرەنگ
601 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی شەممە 21/05/2022 کۆمەڵەی وێژە و هونەری کوردی لە فینلەندا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فیدراسیۆنی کوردانی فینلاند و کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا- دیا کورد کۆڕێکیان بۆ نووسەر رۆژنامەنووس حەمید بەدرخان لێپرسراوی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەنووسی و کەلتور رێکخست. 
لە کۆڕەکەدا حەمید بەدرخان بە شێوەیەکی گشتی تیشکی خستە سەر کەلتور و پێکەوەژیان، کەلتور و خۆشەویستی کەلتور لە نێوان ژیاندۆستییدا، پاشان لە چەند تەوەرێکی تردا گفتوگۆ سەبارەت بە سۆسیال میدیا و رۆژنامەگەری کاغەزی و ئەلیکترۆنی کرا.
لە کۆتاییدا تیشکی خستە سەر چۆنییەتی سازدانی شانزەهەمین فێستیڤاڵی بەدرخان کە بڕیارە ساڵی 2023 لە فینلەند بەچەندین چالاکی جۆراوجۆری کەلتوری سازبکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان