شه‌هیدی فه‌رمانده محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به مام هێرش، له دایكبووی ساڵی 1954ی گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی سلێمانییه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌باتگێڕ و نیشمانپه‌روه‌ری كوردستاندا گۆشكراوه.
ساڵی 1976 له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا په‌یوه‌ندیكردووه به مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه و یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه ئازا‌و خۆنه‌ویست و قاره‌مانه‌كان، له زۆربه‌ی چالاكیه‌كانی سنووره‌كه‌یدا به‌شداریكردووه، یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه رزگاربووه‌كانی كاره‌ساتی هه‌كاری.
ساڵی 1979 به‌هۆی لێهاتوویی و قاره‌مانێتییه‌وه كراوه به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌كانی چالاكییه‌كانی ناوشار، زۆر ئازایانه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین پیاوانی سه‌ر به‌ڕژێمی به‌عسی به سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاندووه، هه‌ربۆیه دام و ده‌زگاكانی رژێم وێنه‌ی مام هێرشیان لابووه بۆناسینه‌وه و ده‌ستگیركردنی، له‌كاتی ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك له‌ناوشاردا له شه‌وێكی ساردی زستاندا پاش به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی چالاكییه‌ك، به‌هۆی ده‌ستگیركردن و دانپێدانانی كه‌سێكه‌وه مام هێرش ده‌ستگیرده‌كرێت و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆڕاگر ده‌بێت و دان به‌هیچ شتێك‌دا نانێت، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌هۆی وریایی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی توانیان له ساحیبه‌ی زیندانی(حامیه)ی سلیمانی هه‌ڵبێن.
مام هێرش له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا چه‌ندین پله و لێپرسراوێتی پێ سپێردراوه، پاش په‌یوه‌ندیكردنی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی كه‌رت له مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری، دوای ماوه‌یه‌ك گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شارباژێر، دواتریش بۆ تیپی 17ی زمناكۆ، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه له ساڵی 1984دا ده‌ماچه‌یه‌كی وه‌ك دیاری پێبه‌خشراوه.
به‌شداری و فه‌رمانده‌یی چه‌ندین چالاكی گه‌وره‌ی كردووه وه‌ك: شه‌ڕه‌كانی سه‌ركردایه‌تی، كاره‌ساتی هه‌كاری، داستانی قه‌یوان-ماوه‌ت، سه‌رجاده‌ی سلێمانی، گرتنی ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ، داستانی دووداره، زۆربه‌ی چالاكیه‌كانی ناوشاری سلێمانی و چه‌ندین نه‌به‌ردی دیكه، سێجاریش به‌سه‌ختی برینداربووه و له‌كه‌ناری مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ساڵی 1986 مام شۆڕشی برای كه له‌لای خۆی پێشمه‌رگه بووه، شه‌هیدكراوه و مه‌خابن بۆخۆشی له شه‌وی 8\9/11/1987 له گوندی چه‌رمه‌گا شه‌هیدكرا.
ئالان محه‌مه‌د جه‌زا