هاوڕێ به‌هێز
ئاشكرایه ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌تایبه‌ت گوند نشینه‌كان نوقمی كۆمه‌ڵێ نه‌ریتی دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی ببوون، له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا شێخێکی پرچ درێژی سوورڕه‌نگی ته‌پله سه‌وز له‌سه‌ر، به ناوی شێخایه‌تی و پیرۆزی و نزیكی خۆی له خوداوه، خۆی و كۆمه‌ڵی ده‌روێش به گونده‌كانی قه‌ره‌داخدا ده‌گه‌ڕان و سه‌رانه و سه‌ده‌قه‌یان له خه‌ڵك كۆ ده‌كرده‌وه به‌ناوی ئاینه‌وه، دواتر شێخ خۆی ده‌یخوارد و كه‌ڵكی له ناهۆشیاری و نه‌زانینی خه‌ڵكه ساده‌كه وه‌رده‌گرت.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مدا شێخ و كۆمه‌ڵی ده‌روێشی سیما چڵكن رێ‌یان ده‌كه‌وێته گوندی (چه‌ولك) له قه‌ره‌داغ و كچێكی منداڵی جوانی ماڵێك له ده‌روێشێك ماره ده‌كات، باوكی كچه‌ش داماو و بێده‌سه‌ڵات ده‌بێت له ئاست به‌ناو پیرۆزی و گه‌وره‌یی ته‌ڵه‌كه‌بازێكی وه‌ك شێخ، ده‌روێشی زاواش كه‌سێكی دڕنده‌ی تێكشكاوی پیسی نه‌خۆش بوو.
كه به‌و كاره ناڕه‌وایه‌مزانی، به پشتگیری كۆمه‌ڵی هاوڕێ و كادری سیاسی و سه‌ربازیی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی پێنجی قه‌ره‌داغ، شێخمان ده‌ستگیر و زیندانی كرد و ماره‌بڕینه‌كه‌شمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كچه داماوه‌كه‌ی جوتیاره هه‌ژاره‌كه‌مان رزگاركرد.
گرتن و رسواكردن و گێڕانی كابرای به‌ناو شێخه پیرۆزه‌كه به‌ناوخه‌ڵكدا وه‌ك زیندانییه‌كی تاوانبار، ماوه‌ی زیاتر له 20 رۆژی خایاند.
ئاشكراكردنی ده‌سته‌كه‌ی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و فڕوفێڵی كه‌سێكی ئاوا كه‌ڵه‌كباز، هه‌نگاوێكی باش و گۆڕانێكی چۆنایه‌تی بوو بۆ نه‌مان و نه‌هێشتنی زۆر پیرۆزی ده‌ستكرد و ساخته له ناو جووتیاره‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا توانیمان به پشتیوانی و پشتگیری خه‌ڵكی دڵسۆزی ناوچه‌كان و زۆرێك له‌و قوتابیانی گوندنشینان و سه‌ربازه راكردووه‌كانی جه‌نگ و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی رۆشنبیر و خوێنده‌وار، چه‌ندین تیپی وه‌رزشی له قازانقایه و دێلێژه و سۆڵه و خاوێ و چه‌ندین گوندی تر پێكبهێنین و گه‌شه به وه‌رزش و ژیانی وه‌رزشی بده‌ین و له زۆربه‌ی گونده‌كان شوێن و جێگه‌ی تایبه‌ت به یاری فوتبۆڵێن ته‌رخان بكرێت و یاری تێدا بكرێت، له پاڵ ئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌ی كتێب و گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته فكری و سیاسییه‌كان ببووه دیارده‌یه‌كی جوانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ناو پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی گوند و گه‌نج و لاو‌و و رێكخستنه‌كانی ناو شار و شارۆچكه‌كان.
یه‌كێكی تر له جوانترین ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و رۆژگاره، پشتیوانی و هاندانی خه‌ڵك و لاوانی گوندنشینان و سه‌ربازه راكردووه‌كانی جه‌نگی نێوان عیراق و ئێران بوو بۆ پێشمه‌رگه بۆ دروستكردن و پێكهێنانی تیپی شانۆ له گونده‌كاندا، وه‌ك: تیپه‌كانی شانۆی خاوێ و قازانقایه و دێلێژه و سۆڵه و داریكه‌لی، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان و نمایشكردنی چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی به‌پێز و جوان بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا.