رزگار عەبدوڵڵا، كاندیدی ژمارە ٢١ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند، ئێستا یەکسانی نییە لە دابەشکردنی پڕۆژەکاندا لە کەرکوک، گەڕەکە کوردییەکان پشتگوێخراون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگا کارا نەبووە .
رزگار عەبدوڵڵا وتیشی، "ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەسەڵاتێکی خۆجێیە و لە دابەشکردنی بوجە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و لە دامەزراندن و لە دانانی پارێزگاری کەرکوک و لە دانانی بەڕێوبەرایەتی سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی کەرکوک رۆڵی گرنگی هەیە، جگە لەوەی چاودێرە بەسەر سەرجەم پڕۆژەکانەوە. کارەکانی حکومەتی خۆجێی لە کەرکوک، بۆیە زۆر گرنگە کە کورد لە ئەنجومەنی پارێزگادا دەسەڵاتی هەبێت، تابتوانین پڕۆژەی زیاتر بۆ سنووری ناوچە کوردییەکان بکەین و یەکسانی بهێنینە کایەوە".