تیشكۆ
خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق دەستیپێكردووەو سەرەتای خولەكە یارییە بەراییەكان بەڕێوە دەچن.
تیپەكانی بەشداری ئەم قۆناغە، بەسەر چوار گروپدا دابەشكراون، بەمشێوەیە:
*گروپی یەكەم (سمود، نوعمانیە، گازی باشوور، ئەبو ریشە).
*گروپی دووەم (مەسافی باكوور، بەحری، حەدیسە).
*گروپی سێیەم (حەبانییە، ئەهوار، هەولێر، دەغارە).
*گروپی چوارەم (سەناعە، میقدادیە، پێشمەرگەی سلێمانی، نەینەوا).
هەردوو گروپی یەكەم و چوارەم یارییەكانیان كرا، پاش ئەوەی هەرچوار تیپە بەشدارەكانی ئەم دوو گروپە هەر یەكەو سێ یاریی خۆیان لە گروپەكیەاندا كرد، ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوو:
گروپی یەكەم
*گازی باشوور (3 یاریی)(3 بردنەوە).
*سمود(3 یاریی)(2 بردنەوە).
*ئەبو ریشە(3 یاریی)(1 بردنەوە).
*نوعمانیە(3 یاریی)(0 بردنەوە).
گروپی چوارەم
*پێشمەرگەی سلێمانی(3 یاریی)(3 بردنەوە).
*نەینەوا(3 یاریی)(2 بردنەوە).
*میقدادیە(3 یاریی)(1بردنەوە).
*نەعمانیە(3 یاریی)(0 بردنەوە).
پاش تەواو بوونی ئەم یارییانەی گروپەكانی یەكەم و چوارەم، رۆژی 16/11/2023 یارییەكانی گروپەكانی دووەم و سێیەم دەستپێدەكەن:
*گروپی دووەم (مەسافی باكوور، حەدیسە، بەحری).
*گروپی سێیەم (حەبانییە، ئەهوار، هەولێر، دەغارە).
شایانی باسە شورتەو جەیش هەردوو یانە بەهێز و ناودارەكەی ئەمساڵ پاشەكشەیان لەخولەكە كردووەو بەشداریی ناكەن.