قوباد تاڵەبانی سەردانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كرد

03:08 - 2022-05-23
کوردستان
528 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێمی كوردستانی لە قەڵاچوالان كرد.

رۆژی 23/5 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێمی كوردستانی لە قەڵاچوالان كرد و لە لایەن جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسەكەوە پێشوازی كرا. لەمیانی سەردانەكەیدا، قوباد تاڵەبانی بەشەكانی بەسەركردەوە و پشتیوانی بۆ ئاژانسەكان دووپاتكرایەوە و باس لەو چاكسازیانەش كرا كە لە پێناوی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان پێویستە ئەنجام بدرێن.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان