د. بەختیار حسێن زەنگەنە: هاوپەیمانیی كەركوك بەهێزترین لیستە

08:22 - 2023-11-14
کوردستان
128 جار خوێندراوەتەوە

د. بەختیار حسێن زەنگەنە، كاندیدی ژمارە ١٧ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند، لیستەکەیان بەهێزترین لیستە لە کەرکوکدا و کاندیدەکان لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا شارەزاییان هەیە و لەسەر بنەمای تواناکانیان دانراون.


د. بەختیار زەنگەنە وتیشی، ئامانجی لیستەکەمان ئەوەیە کە خزمەتگوزارییەکان لە کەرکوک بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت و هیچ پێکهاتەیەکی کەرکوک پشتگوێ نەخرێت و کورد بەشداربێت لە بەڕێوەبردنی کەرکوکدا.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان