عیراق دەتوانێت رۆژانە 100 هەزار تۆن خورما هەناردە بكات

09:56 - 2023-11-14
عیراق
297 جار خوێندراوەتەوە


مستەفا ئەلعانی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بۆ پێشانگە و خزمەتگوزارییە بازرگانییەكانی عیراق رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 242 مۆڵەت دراوەتە بازرگانان بۆ هەناردەكردنی خورما، بەپێی ئەو ژمارەیەش كە تۆمار كراوە دەتوانرێت رۆژانە 100 هەزار تۆن خورما هەناردە بكرێت.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورما هەناردەی بازاڕەكانی ئاسیا كراوە و پێشبینی دەكرێت، بۆ ئەمساڵ ژمارەیەكی پێوانەیی لە هەناركردندا تۆمار بكات.

سەرچاوە: السومریة

#حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان